riklam

دژەتیرۆری عیراق: دژەتیرۆر لە سلێمانی هاوکاربوون بۆ دەستگیرکردنی سێ داواکراو

کوردستان 10:25 PM - 2023-01-13

دژەتیرۆری عیراق ئاشکرای دەکات،دژەتیرۆر لە سلێمانی هاوکاربوون بۆ دەستگیرکردنی سێ تیرۆرست لە سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و کەلار.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق - ICTS، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر - CTG، لە سلێمانی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هاوکاری دەزگای دژەتیرۆری عیراق بوون بۆ دەستگیرکردنی سێ تیرۆرست لە سنوری پارێزگای کەرکو ک و سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق - ICTS، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، یەکێک لە تیرۆرستە دەستگیرکراوەکان لە سنوری شارۆچکەی (بازیان)ی سەربە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون، یەک تیرۆرستی داواکراوی دیکە لە سنوری کەلار دەستگیرکراوە.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆئەوەکردووە، لە چالاکییەکی تایبەت و هاوبەشدا توانرا تیرۆرستێکی داواکرا لە کەرکوک دەستگیر بکرێت.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق، لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، ئەو دەستگیرکراوانە لە یاسا هەڵهاتوون و دوای دەستگیرکردنیان ڕادەستی یاساکراون بەمەبەستی سزادانیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket