riklam

د.بەسمە محەمەد: پێویستە حكومەت راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ بەجدی وەربگرێت

کوردستان 06:58 PM - 2023-01-13

سەبارەت بەو راپۆرتەی رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ لەسەر پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەووە، كۆمیسیارێکی پێشوو لە كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤیش لە عیراق رایدەگەیەنێت: مافی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی ترسناكدایە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ڕاپۆرتی هیومان رایتس وۆچ ، بەجدی وەربگرێت و كاری لەسەربكات.

د.بەسمە محەمەد كۆمیسیاری پێشوو لە كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق بە دەنگی گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەم راپۆرتە مایەی نیگەرانییە و ئەوە پیشاندەدات كە مافی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی ترسناكدایە بە تایبەتی ئەو روداوەی لە ساڵی 2021 روویدا سەبارەت بە رۆژنامەنووسانەی كە لە بادینان بە ناحەق دەستگیركران و سزادران و رێگە بە كەسوكارەكانیان نەدرا سەردانیان بكەن تەنانەت دەستگیركردن و دادگایەكەشیان شەفاف نەبوو.

جەختیشیكردەوە: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم راپۆرتەی رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ ، بەجدی وەربگرێت كاری لەسەربكات.
كۆمیسیاری پێشوو لە كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق، ئاماژەی بۆئەوەشكرد: ئەم ڕاپۆرتە مافی ڕادەربڕین دەخاتە ترسەوە چونكە وادەكات ئەو كەسانەی لەوبوررەدا ئیش دەكەن لەگەڵ رۆژنامەنووسانی تر ، ترسی ئەوەیان هەبێت كە نەتوانن بە شێوازێكی ئازادانە مافی خۆیان دەرببڕن.

ئەم لە كاتێكدایە كە لە دەستوری عێراقی مافی هەموو هاووڵاتیەكە كە بۆی هەیە ڕەخنە بگرن ، ئازادبن ، بە ئازادی مافی خۆیان دەرببڕن و بەدوای بەدەستهێنانی زانیاریدا بگەڕێن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket