riklam

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم بەرامبەر نیازپاکی عیراق بێباکە

کوردستان 03:06 PM - 2023-01-13

چه‌ندجارێك حكومه‌تی عیراق نیاز پاكی خۆی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشانداوه‌و به‌بڕی جیاوازو له‌كاتی جیادا پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نه‌ناوه و بەرامبەر نیازپاکی عیراق بێباکە‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د سیهود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA  ی راگه‌یاند: "حكومه‌تی عیراق وه‌ك نیازپاكی هه‌موو به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانی به‌جێگه‌یاندووه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵێنه‌كانی وه‌ك دۆسییه‌ی نه‌وت و حساباتی خیتامی و كۆتایی هێنان به‌ كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت".

ده‌شڵێت: "لەماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له‌دۆخی خراپ و نه‌گونجاودا بوون، ئێستا بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق و هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێم وه‌ك هاووڵاتیانی عیراق مافی یاسایی و ده‌ستوورییان هه‌یه‌".

"له‌ناكۆكیه‌كانی هه‌رێم و عیراق هاووڵاتیانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و بێبه‌ش ده‌بن له‌ مافه‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام دواده‌كه‌وێت"، محه‌مه‌د سیهود وایوت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌شڵێت: "هه‌رێم به‌رده‌وام نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ئێستادا زیاتر له‌ 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕ‌وات و ناشچێته‌ هیچ خه‌زێنه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket