riklam

پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی رەحیم عەزیز

کوردستان 02:02 PM - 2023-01-13

سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی رەحیم عەزیز: بنەماڵەکەتان نمونەی تێکۆشانە
قوباد تاڵەبانی: کۆچی دوایی رەحیم عەزیز نیگەرانی کردم

کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ شێخ محەمەد عەزیز دەکات

برای بەڕێزم هەڤاڵ شێخ محەمەد عەزیز
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەحیم عەزیز)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

برای بەڕێز کاک شێخ محەمەد عەزیز لە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
بۆ کۆچی دوایی  کاک (رەحیم عەزیز)ی براتان 
 هاوخەمیمان  بە بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان رادەگەیەنین کە هەمیشە رۆڵی بەرچاوتان هەبووە لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان لەپێناوی ئازادی و سەرفرازیدا.
 داواکارین لەیەزدانی مەرن  کۆچکردو بە بەهەشت شادبکات و  ئۆقرەیی و سەبووری بەبەڕێزتان و خانەوادەکەتان ودۆست و هاوڕێیانی  ببەخشێت.
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

برای بەرێز کاک شێخ محمد عەزیز
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (رەحیم عەزیز)ی براتانمان پێگەیشت؛ بۆ ئەم کۆچە لە دڵەوە خەمبارین و پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
خودای گەورەو میهرەبان لە کۆچکردوو خۆشبێ و بە بەهەشتی بەرینی خۆی بسپێرێ و ئارامی و سەبوری بەخێزان و خزمان  و دۆستان ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket