riklam

پەرلەمانتارێک: پێویستە حکومەت بەنیوەی تێچوو نەوتەکەی عیراق دابەشبکات

کوردستان 12:09 PM - 2023-01-13

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەواڵێکی مژدە بەخش رایدەگەیەنێت: بە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، توانرا ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت، کە نرخی هەر لیترێک بە ٥٠٠ دینار دەبێت، لە کاتێکدا ئەو نرخە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ نرخی نەوت لە بازاڕدا.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی و وزە لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە ئاکاونتی تایبەتی خۆی رایدەگەیەنێت:"ئەو نەوتەی عیراق دەینێرێت بەرمیلێک بە ١٠٠ هەزارە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیوەی تێچوەکەی بگرێتە ئەستۆ واتا بەرمیلێک نەوت بە 50 هەزار دینار بدرێت بەهاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە:" نەوتەکەی هاتووە بۆ هەرێم بڕەکەی زۆر کەمە و بەشی١٨٪ خەڵک دەکات.

دابینکردنی بەرمیلێ نەوت بە ١٠٠ ھەزار شاگەشکە بوونی ناوێت

بەهجەت ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستە نەوتییەكان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەھۆی شکستی مەلەفی نەوت لە ھەرێم خەڵکی کوردستان باجی گەورەی داوە، دابین کردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بڕێکی زۆر نیە، چونکە ئەگەر هەر خێزانێک یەک بەرمیل نەوتیان پێ بدرێت ئەوا پێویستی بە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن لتر نەوت ھەیە".

وتیشی:" ئەگەر رێگری نەکرایە لە رێککەوتنی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی لە ساڵی ٢٠٢٢ بودجەی ھەرێم بەتەواوی دابین کرابوو، ھاووڵاتیانی ھەرێم بەنزینی پشتیوانی کراوی ھاوشێوەی پارێزگاکانی عیراقی بە ٤٥٠ دینار وەردەگرت، بەرمیلی نەوتی سپی بە ٣٠ ھەزار دەبوو نەک ١٠٠ ھەزار دینار، سەرجەم سێکتەرە ئابووریەکانی کوردستان دەبوژانەوە، بۆیە دابینکردنی بەرمیلێ نەوتی بازرگانی بە ١٠٠ ھەزار دینار شاگەشکە بوونی ناوێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە دوای سەردانەکەی رۆژی ١١ی ئەم مانگەی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا، یەکەم کاروانی نەوتی سپی لە حکومەتی فیدراڵییەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت، کە بڕەکەی ١٤٤ هەزار لیترەو لیتری بە ٥٠٠ دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket