riklam

بێستون سابوراوایی: سلێمانی لەهەموو ناوچەکانی دیکە ئەمنیەتی زیاترە

کوردستان 11:06 AM - 2023-01-13

یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەر لە سەرەتایی دروستبوونییەوە ستراتیژ و بیروبۆچوونی خۆی هەبووە ئەمەش وایكردووە هەمیشە توانج لە یەكێتی و پارێزگای سلێمانی بدەن، هەربۆیە بێستوون سابوراویی وەڵامی بەرپرسێکی پارتی دەداتەوەو دەڵێت: "سلێمانی لە هەموو شوێنێک زیاتر ئازادی رادەربرینی تیایە".

بێستون سابوراوایی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی گەلی کوردستان وەڵامی كرمانج عەبدولڵا بەرپرسی لقی 16 پارتی دایەوە وتی:" پارتی نەك تەنها خزمەت بە خەڵكی هەرێمی كوردستان ناكات بەڵكو دانیشتوانی هەندێ‌ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم سزا دەدات و بەمەبەست برسی دەكات".

وتیشی: قسەكانی ئەو بەرپرسە تەنها خەون و خەیاڵە و جۆرێكیشە لە بەرپەرچدانەوەی خەیاڵاوی ئەوان چونكە سلێمانی و ئەو ناوچانەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تێیدا باڵا دەستە لە هەموو ناوچەكانیتری هەرێمی كوردستان ئاسایشی تیا بەرقەرارترە و ئازادی و رادەربڕینی تێیدا زیاترە كە بەهەموو شێوەیەك خزمەتكردنی خەڵك فەراهەمكراوە.

بێستون سابوراوایی ئاماژەی بەوەشداوە: بەداخەوە سلێمانی بەهۆی سیاسەتی هەڵەی بەڕێوبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتییەوە برسی كراوە و قوتی ژیانی خەڵك بڕدراوە هەروەها لە رووی دارایی و چەندین بواری تر مامەڵەیەكی خراپ بەرامبەر بە سلێمانی و خەڵكی كوردستان بەگشتی و ئەو ناوچانەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تێیدا دەسەڵاتدارە دەكرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket