riklam

هیومان رایتس وۆچ پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێم دەخاتەڕوو

کوردستان 10:31 PM - 2023-01-12

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە هەڕەشەکردن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کردە ئامانج".

هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا، رەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە هەڕەشەکردن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کردە ئامانج، سەرەڕای راگەیاندنی پلانێکی نوێی پێنج ساڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان."

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوەی، "لە ساڵی 2022، چەند یاسایەک کە دەقەکانیان روون نییە، بەکاریهێناون بۆ بەئامانجکردنی رەخنەگران لە بەرامبەر دەربڕینی رەخنە و بۆچوونەکانیان.

هەروەها راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر دەرکردنی حوکمی شەش ساڵ زیندانی لە ساڵی 2021 لەلایەن دادگای تاوانی هەولێر بۆ سێ رۆژنامەڤان و دوو چالاکڤانی بادینان، ئەو پێنج کەسە "لە دادگاییکردنێکی پڕ لە پێشێلکاریی دژی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دەستوەردانی سیاسی،" سزاکەیان بۆ دەرکرا. 

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەرێمی کوردستانی عیراق، دەسەڵاتدارانی کورد لە ساڵی 2022دا ژمارەیەک یاسایان بەکارهێنا، کە دەقەکانیان روون نییە، بۆ بەئامانجکردنی رەخنەگران لە بەرامبەر دەربڕینی رەخنە و بۆچوونەکانیان لە دژی ئەوان.

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ ئاماژە بەوەشدەکات، بە هەمان شێوە لە ساڵی 2021 دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ رۆژنامەڤان و دوو چالاکڤاندا سەپاند، دوای ئەوەی لە دادگاییکردنێکی پڕ لە پێشێلکاریی دژی رێوشوێنەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پڕ لە دەستوەردانی سیاسی، سزاکەیان بۆ دەرکرا، کە ئەمەش چەندین ساڵە وەک شتێکی باو لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket