riklam

سەرۆک بافڵ: رێگە لەسزا سیاسیی و داراییەکان دەگرین

کوردستان 07:43 PM - 2023-01-12
 کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی سلێمانی، زەڕەنگەران، بازاڕی جگەرە و ژمارەیەک بازرگان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی بازاڕ و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاروکاسبی لە سنووری سلێمانی كۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا كە شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ گوێبیستی داواكاری و سەرنجی ئامادەبووان بوو و روونیانكردەوە، دەستێكی سیاسی لەپشت شێواندنی بازاڕی سلێمانییەوەیە و بە دەنگۆی چەواشەكارانە هەڵایەكی میدیاییان دەستپێكردووە كە ئامانج لێی دروستكردنی وێنایەكی ناڕاست و شڵەژاوی سلێمانییە گوایە لە سلێمانی پارە سپی دەكرێتەوە و دراوی ئەمریكی دەبرێتە دەرەوە، ئەمەش هیچ بنەمایەكی نییە و هەوڵدانێكی نەزۆكانەیە بۆ سستكردنی بازاڕ.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی بازرگانان، خاوەنکاران و وەبەرهێنەرانی سلێمانی کرد کە هەمیشە بە دڵسۆزی و بەرپرسیارانە کاریان کردووە و بەشێکبوون لە چارەسەر و نەیانهێشتووە هیچ دۆخێكی نەخوازراو كار بكاتەسەر كاروكاسبیان. سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانیشیان سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دڵنیاتان دەکەمەوە رێگەنادرێت هیچ کەس و لایەنێک دەستوەردان لە ناوبازاڕی سلێمانی بکات و زەمینەیەکی گونجاویش لەبەردەم بازرگان و سەرمایەداران دەڕەخسێنین تاوەکو ئازادانە کارەکانیان بکەن. وتیشی، هەر گرفت و رۆتینێکیش کاریگەری لەسەر سستبوونی بازاڕ هەبووبێت نایهێڵین، هاوکار و پشتیوانتان دەبین لەپێناو بووژاندنەوەی کوردستان و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتی بۆ وەبەرهێنەر، سەرمایەدار و خاوانکاران دووپاتکردەوە و وتی، نابێت هیچ هێز و لایەنێک جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بە ژیان و کەسابەتی خەڵکەوە بکات و گرفت دروستبکات. ئێمە بەڵێنمان بە خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی داوە خزمەتیان بکەین و رێگە لە سزا سیاسی و داراییەکان بگرین، بۆیە درێژە بەکاری خۆتان بدەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانتانە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket