ئاسایشی پارتی دوو كادری یه‌كێتی ده‌ڕفێنێت
کوردستان 04:34 PM - 2023-01-12کادرانی رفێندراوی یەکێتی
دوو كارگێڕی كۆمیته‌ی دینارته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه رفێنران و رێگه به‌پارێزه‌ره‌كانیشیان نادرێت سه‌ردانیان بكه‌ن، له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌رفێنراوه‌كان نه‌خۆشی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵدایه‌و ته‌ندروستی باش نیه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ كه ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ركۆنه ده‌كات.
ئه‌مه یه‌كه‌مجارنیه ئاسایشی پارتی له‌هه‌ولێر و دهۆك كادرانی یه‌كێتی به بیانوی جیاجیا ده‌ڕفێنرێن و بێ سه‌روشوێنیان ده‌كه‌ن، له‌ساڵانی رابردووش‌دا چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه‌ی له‌وشێوه‌یه له‌و دووپارێزگایه روویانداوه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه تۆختربوونه‌ته‌وه.
ئاسایشی دهۆك رێگره
م.محه‌مه‌د ئەمین شێروانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دوو هه‌فته‌یه ئاسایشی پارتی دوو كارگێڕی كۆمیته‌ی دینارته‌ی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی رفاندوه‌و بێ سه‌روشوێنی كردون".
" ته‌نها ده‌زانین ئه‌و كادرانه‌ی یه‌كێتی له‌لای ئاسایشی پارتییه له‌دهۆك، چه‌ندجارێك پارێزه‌كانمان هه‌وڵیانداوه سه‌ردانیان بكه‌ن و بیانبینن، به‌ڵام ئاسایشی دهۆك رێگه‌ی نه‌داوه" م.محه‌مه‌د ئەمین واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت:" ئاسایشی پارتی به‌بێ بڕیاری دادوه‌رو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان، ئه‌و دوو كادره‌ی یه‌كێتی-یان رفاندوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجارنیه هه‌رجاره‌و به‌بیانوی جیاجیا كادره‌كانمان ده‌ڕفێنن و ئازاریان ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئینتمای سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا یه‌كناگرێته‌وه".
ده‌ستگیركردنی بێ بڕیاری دادوه‌ر لای پارتی تۆخبوه‌ته‌وه
له‌ساڵانی رابردووش‌دا ده‌ستگیركردنی كادرانی یه‌كێتی له‌سنووری بادینان و هه‌ولێر به‌رده‌وامیی هه‌بووه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و حاڵه‌ته تۆختربوه‌ته‌وه‌و هه‌ركه‌سێك بیركردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و سنووره یه‌كنه‌گرێته‌وه به‌بیانوی جیاجیا ده‌ستگیر ده‌كرێت و سزاده‌درێت.
دارا عه‌بدولجه‌لیل روێژكاری مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دوو كاگێڕی كۆمیته‌ی دینارته‌ی یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی( عاسف حسێن حه‌مۆ، محه‌مه‌د ئه‌مین خدر) ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه رفێنراون، له‌كاتێكدا عاسف حسێن نه‌خۆشی درێژخایه‌تی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام رێگه‌مان پێناده‌ن ده‌رمانه‌كانی بگه‌یه‌نینه ده‌ستی و بێگومان ئێستا ته‌ندروستی ناجێگیره".
ده‌شڵێت:" بۆ پارتی ته‌نها ئه‌وه به‌سه كه ئینتمای سیاسیت له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كنه‌گرێته‌وه‌و ده‌ستگیرت بكات و سزات به‌بیانوی جیاجیا سزات به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت".
هیومان رایتس وۆچ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركۆنه ده‌كات
هیومان رایتس وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12-01-2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوون له هه‌ڕه‌شه‌كردن له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان كرده ئامانج، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی پلانێكی نوێی پێنج ساڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان."
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی، "له ساڵی 2022، چه‌ند یاسایه‌ك كه ده‌قه‌كانیان روون نییه، به‌كاریهێناون بۆ به‌ئامانجكردنی ره‌خنه‌گران له به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی ره‌خنه و بۆچوونه‌كانیان." ده‌شڵێت، "له مانگی ئابی 2022، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان رۆژنامه‌ڤان و چالاكڤانی به‌ر له‌خۆپێشاندانێك ده‌ستگیركرد، كه ره‌خنه‌گرانی حكومه‌ت داوای خۆپێشاندانه‌كه‌یان كردبوو."
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر ده‌ركردنی حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی له‌ساڵی 2021 له‌لایه‌ن دادگه‌ی تاوانی هه‌ولێر بۆ سێ رۆژنامه‌ڤان و دوو چالاكڤانی بادینان؛ هیومه‌ن رایتس وۆچ ده‌ڵێت، ئه‌و پێنج كه‌سه "له دادگاییكردنێكی پڕ له پێشێلكاریی دژی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی،" سزاكه‌یان بۆ ده‌ركرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23