riklam

کوردستانی نوێ تیراژ زیاد دەکات و دەبێتە بێ بەرامبەر

کوردستان 04:24 PM - 2023-01-12
رۆژنامەی کوردستانی نوێ

رۆژنامەی کوردستانی نوێ

لە٣٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا رۆژنامەی کوردستانی نوێ بڕیاریدا لەمەبەدوا رۆژنامەکە بەبی بەرامبەر بگاتە دەستی خوینەرانی، جێگری سەرنووسەری رۆژنامەکەش رایدەگەیەنێت" ئامانجمان گەیاندنی پەیام و زانیاری و پێکەوە بەندکردنەوەی خوێنەر و نووسەرە لەگەڵ یەکتر".

جەمال ئارێز جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:"لە یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دا بریارماندا کە تیراژی رۆژنامەکە زیاد بکەین و لەمەبەدواش بەبێ بەرامبەر بگاتە دەستی خوێنەرانمان".

وتیشی: "رۆژنامەی کوردستانی نوێ قازانج نەویستە و ئامانجمان گەیاندنی پەیام و زانیاری و پێکەوە بەندکردنەوەی خوێنەر و نووسەرە لەگەڵ یەکتر".
" ئێمە لەگەڵ کۆمپانیایەک پەیوەندیمان هەیە کە رۆژنامەکەمان دابەش دەکات، هەر جێگەیەکیش رۆژنامەی بوێت دەتوانین لەڕێگەی ئەو کۆمپانیایەوە بۆی بنێرین بە پێچەوانەشەوە هەر جێگەیەکیش بیەوێت دەتوانێت خۆی وەریبگرێت"، جەمال ئارێز وایوت.

رۆژنامەی کوردستانی نوێ رۆژنامەیەکی سیاسی گشتییە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات، لە ١٢-١-١٩٩٢ دەرچوێنراوە، ئەمڕۆ لە یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنیدا بڕیاریدا رۆژنامەکەی بەبێ بەرامبەر بگاتە دەستی خوێنەرانی، کە سەرجەم ناوەندە رووناکبیرییەکان و فەرمانگەکان و زانکۆ و پەیمانگەکان بەتایبەت بەشەکانی راگەیاندن و تەنانەت مۆڵ و مارکێتەکانیش دەگرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket