پهرلهمانتارێك: دۆلاری نهوت و ئیبراهیم خهلیل دیارنین
کوردستان 11:48 AM - 2023-01-12
پهرلهمانتارێك: دۆلاری نهوت و ئیبراهیم خهلیل دیارنین
پەرلەمانتاران و پسپۆڕانی ئابووری خستنە بازاڕی دۆلاری نەوتی فرۆشراوی حكومەتی هەرێم و داهاتی دۆلاری خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە چارەسەر بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار لەهەموو عیراق دادەنێن و داوادەكەن حكومەتی هەرێم دۆلارەكانی بخاتە بازاڕەوە.
داهاتی نەوت و ئیبراهیم خەلیل 16 ملیۆن دۆلارە
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: "پارەی نەوتی هەرێم بە دۆلار دەگەڕێتەوە، گومرگی ئیبراهیم خەلیل-یش هەر دۆلارە و داهاتی رۆژانەی ئەم دوو شوێنەش 16 ملیۆن دۆلارە كێ دەیكاتە دینار؟! ئەوەی جێگەی سەرنجە لەخاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل گومرگ بە دۆلار وەردەگرن نەك دینار! لە هەمانكاتدا 100 دۆلاری بە 145 هەزار دینار ئەژمار دەكەن! یانی چی كار بە دراوی نیشتیمانی ناكرێت؟".
راشیگەیاندووە: "داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی گشتییە، دەگەڕێتەوە RT بانك لە هەولێر و پڕۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار بە تەنیا بۆ ئەوانە، دەبێت بە سیستمێكی روون و دادپەروارانە بخرێتە بازاڕەوە و قۆرخ نەكرێت".
داهاتی نەوت و ئیبراهیم خەلیل كێشەی دۆلار چارەسەر دەكات
حكومەتی هەرێم دەتوانێت بە داهاتی نەوت و خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل كێشەی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم و عیراق چارەسەر بكات.
بەهجەت ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستە نەوتییەكان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەگەر داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بە دۆلارە، بخرێتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە، بێگومان كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دەبێت".
دەشڵێت: "بەپێی ئەو ئامارانەی حكومەتی هەرێم بڵاویدەكاتەوە مانگانە داهاتی نەوت نزیكەی 400 ملیۆن دۆلارە، لەهەمانكاتدا داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل هیچی كەمتر نییە لە داهاتی نەوت، بۆیە دەكرێت بەهەردوو داهاتەكە كە دۆلارە كاریگەری نەك تەنها لەسەر بازاڕەكانی هەرێم، بەڵكو لەسەر بازاڕەكانی عیراق دروستبكات و نرخی دۆلار دابەزێنێت ".
دۆلارە كوردییەكەی حكومەتی هەرێم لەكوێیە؟
بازاڕ گڕی گرتووە و نرخی كاڵاو شمەك نزیكەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە كەچی دۆلاری كوردی بێ سەروشوێنە و كەس نازانێت لەكوێیە؟ ئەمەش ئەو پرسیارە دروستدەكات ئایا بەڕاستی پارەی نەوتی هەرێم لەكوێیە و لای كێیە؟ ئایا پارەی نەوتی هەرێم كە بەدۆلار دەفرۆشرێت هەر لە ئەسڵدا نایاتەوە هەرێمی كوردستان؟ یان دێتەوە و بەڕێگای جیاواز دەنێرێت بۆ وڵاتانی دراوسێ؟
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسایتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوو هەفتەیە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوە، كەچی دۆلاری كوردی بێ سەروشوێنە و كەس نازانێت لەكوێیە؟ داهاتی حكومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت رۆژانە نزیكەی 30 ملیۆن دۆلارە، جگە لەو 22 ملیۆن دۆلارەی هاوپەیمانان و ئەو دۆلارەی لە خاڵە سنوورییەكان و گومرگ وەریدەگرێت".
دەشڵێیت: "ئەگەر حكومەتی هەرێم رۆژانە ئەم 30 ملیۆن دۆلارە بەنرخی بانكی ناوەندی كە 146 هەزار دینارە بخاتە بازاڕەوە، ئەوا كێشەی دابەزینی بەهای نرخی دیناری عیراقی ئەم فەوزای دۆلارە چارەسەر دەكات".
راشیدەگەیەنێت: " كەس نازانێت پارەی نەوتی هەرێم لەكوێیە و لای كێیە و چ وڵاتێك تەحەكومی پێوە دەكات؟ ئایا كە بەدۆلار دەفرۆشرێت هەر لە ئەسڵدا نایاتەوە هەرێمی كوردستان؟ یان دێتەوە و بەڕێگای جیاواز دەنێرێت بۆ وڵاتانی دراوسێ؟ ئەگەر نا بۆ چی حكومەتی هەرێم ئەو دۆلارە ناخاتە بازاڕەوە؟ كەواتە پارەی نەوتی هەرێم هەر نایەتەوە كوردستان و هەر لە توركیایە و ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەكات چەند ساڵە كە حكومەتی ناوەند پارە نانێرێت بۆ هەرێم ئەی حكومەتی هەرێم بەچی مووچەی داوە؟ ئەگەر بەپارەی نەوت داویەتی ئەو هەموو دۆلارە كوردییە لەماوەی ئەم 8 ساڵەدا بۆ كوێ چووە كە چەندین ملیار دۆلار دەكات".
ماوەی دوو هەفتەیە نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزونزم دەكات و جێگیری بەخۆیەوە نابینێت، لەبەرامبەردا نرخی كاڵاو شتومەك بەرزبوەتەوە، ئەمەش پرسیاری لای پەرلەمانتاران و پسپۆڕانی ئابووری دروستكردووە كە بۆ حكومەتی هەرێم بە خستنەبازاڕی دۆلارەكانی چارەسەری دۆخەكە ناكات؟ ئەی داهاتی نەوتی هەرێم كە دۆلارە بۆ كوێ دەچێت؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵهبانی: كاك ئارام هیوای لهنێو كۆمهڵانی خهڵكدا ژیاندهوه
11:06 AM - 2023-01-31 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوایهك ئاڕاستهی بانكی ناوهندی دهكات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30 -
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30