riklam

قوباد تاڵەبانی: كوردستانی نوێ خزمەتی گەورەی بەكاروانی رۆژنامەگەری كوردی كردووە

ی ن ک 10:33 PM - 2023-01-11
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكە دەكات و رایدەگەیەینێت: "كوردستانی نوێ خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی رۆژنامەگەری كوردی كردووە و كاریگەرییەكی بەرچاوی لە پێشخستنی راگەیاندنی نووسراودا هەبووە".

دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیرە‌ دڵسۆزەكانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)*

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، ھیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.

كوردستانی نوێ وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی دوای راپەڕین، لە تەمەنی پڕ خزمەت و شكۆی خۆیدا بە لێهاتوویی و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و ستافە ماندونەناسەكانی، خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی رۆژنامەگەری كوردی كردووە و كاریگەرییەكی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی راگەیاندنی نووسراودا، بێگومان ئەمەش جێگەی شانازی هەمووانە.

ئەمڕۆش لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكاندا، داواكارین ئەم رۆژنامەیە لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا، پێگە و رۆڵی خۆی  زیاتر گەشە پێ بدات و بایەخ و گرنگییدانەكانیشی هەمیشە لە ناخی كۆمەڵانی خەڵكەوە بێت، تا زیاتر  سەركەوتوو بێت لە گەیاندنی  پەیامە سیاسیی و رۆژنامەگەرییەكەیدا، وەك هەمیشەش پشتیوانتان دەبین.

هەر سەركەوتوو و سەرفرازبن.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket