riklam

سەرۆك بافڵ: مامۆستایانی ئاینی رۆڵیان هەیە لەرەتكرنەوەی بیری توندڕەوی

کوردستان 10:19 PM - 2023-01-11
سەرۆك بافڵ پێشوازی لە مامۆستایانی ئاینی دەكات

سەرۆك بافڵ پێشوازی لە مامۆستایانی ئاینی دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە هەریەك لە مامۆستایانی ئاینی مەلا شێخ مەزهەر خوراسانی، حەكیم روستایی، سابیر گرتكی و عوبێد جاوەكە كرد و رایگەیاند: "مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە".

لە دیدارێكدا كە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستا و زانایانی ئاینی كرد لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان لەناو كۆمەڵگەدا و رایگەیاند: "لە مێژووی كوردستاندا مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە. بەشداریی گرنگیان هەبووە لە رەتكردنەوەی بیری توندڕەوی و چەسپاندنی رۆحی چاكەخوازیدا، بۆیە هیوادارین بە هەمان رۆحیەتەوە لەو پێناوەدا بەردەوامبن و سیماكانی تەبایی و پێكەوەژیان لە كوردستانە خۆشەویستەكەمان گەشتر بكەن".

لە بەرامبەردا مامۆستا مەلا شێخ مەزهەر خوراسانی ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵی كرد لە بەرامبەر هەنگاوەكانی بۆ یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو سەقامگیریی كوردستاندا. وتیشی: "هەنگاوەكەی سەرۆك بافڵ بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە جێگەی دەستخۆشییە و هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی پاراستنی بەها بەرزەكانی كوردەواری".

مامۆستا شێخ مەزهەر داواشیكرد "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵك بەردەوامبێت و بەردەوامی بەو هەنگاوە نیشتمانییانە بدات كە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك و چاكەی گشتیدا گرتوویەتییەتەبەر".

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket