riklam

PUKMEDIA: كوردستانی نوێ خوێندنگەی چەندین نووسەرو رۆژنامەنووس بووە

ی ن ک 08:26 PM - 2023-01-11
كوردستانی نوێ

كوردستانی نوێ

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، ستافی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكە دەكات و رایدەگەیەینێت: "كوردستانی نوێ جیا لە ئەركە رۆژنامەگەریی و رۆشنبیرییەكەی، خوێندنگەی چەندین نووسەر و رۆژنامەنووس بووە".

دەقی پەیامەكە:

هەڤاڵ كاك محەمەد كەریم سەرنووسەری كوردستانی نوێی ئازیز
هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ

بەناوی ستافی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ەوە پیرۆزبایی داگیرساندنی مۆمی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-تان لێدەكەین.

كوردستانی نوێ یەكێكە لە شانازییەكان كە یەكەمین رۆژنامەی كوردی دوای راپەڕینی ئاداری گەلەكەمانە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو دەستپێشخەرییەشی كرد بە ئامانجی فراوانكردنی ئازادی و ئازادی رەخنە وەك پایەیەكی دیموكراسی و درێژەدان بە پەرەپێدانی هۆشیاریی سیاسیی و كلتوری خوێندنەوە و بە ئاگایی كۆمەڵگەی كوردەواریی.

كوردستانی نوێ جیا لە ئەركە رۆژنامەگەریی و رۆشنبیرییەكەی، خوێندنگەی چەندین نووسەر و رۆژنامەنووس بووە كە لەسەر بنەمای پرۆفیشناڵی بوارەكە پێگەیشتوون، هاوتەریبیش ئەم رۆژنامەیە توانیویەتی لەبەرامبەر ئاڵنگارییەكانی قۆناغی نوێی كاری میدیایی وەك رۆژنامەی كاغەزبمێنێتەوە و لەسەر گەیاندنی پەیامە فرەرەهەندەكانی بەردەوام بێت، ئەوەش بە ماندوبون و دڵسۆزیی خێزانی كوردستانی نوێیە.

عەتا كەریم
سەرنووسەری PUKMEDIA

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket