riklam

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی: دۆلارە كوردییەكەی حكومەتی هەرێم لەكوێیە؟

کوردستان 08:09 PM - 2023-01-11
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: "بازاڕ گڕی گرتووە و نرخی كاڵاو شمەك نزیكەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە كەچی دۆلاری كوردی بێ سەروشوێنە و كەس نازانێت لەكوێیە دەشڵێت، ئایا بەڕاستی پارەی نەوتی هەرێم لەكوێیە و لای كێیە و چ وڵاتێك تەحەكومی پێوە دەكات؟ ئایا پارەی نەوتی هەرێم كە بەدۆلار دەفرۆشرێت هەر لە ئەسڵدا نایاتەوە هەرێمی كوردستان؟ یان دێتەوەو بەڕێگای جیاواز دەنێرێت بۆوڵاتانی دراوسێ؟ ".

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دوو هەفتەیە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوە و بازاڕ گڕی گرتووە و نرخی كاڵاو شمەك نزیكەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە، سێ هێلكە بووە بە هەزار دینار، دەبەیەك زەیت بە چوار هەزار دینارە، كیلۆیەك گۆشت 18 هەزار دینارە، كەچی حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی شان بداتە بەری و كەمێك هاوكاری بازرگان و بازاڕ و خەڵك و موچەخۆر بكات كەچی كەس نازانێت دۆلاری كوردی چی لێدێت؟".

دەشڵێت: "كەی رەوایە هاووڵاتییەك یان فەرمانبەرێك خەرجی رۆژانەی بۆ دووهێندە زیادی كردبێت و بازاڕ لەوپەڕی خراپیدابێت لەبری ئەوەی حكومەت بەرپرسیارانە بێتە پێشەوە و وەك حكومەتی عیراق كارئاسانی بۆ خەڵك بكات، بە خستنە بازاڕی ئەو دۆلارەی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەكەوێت كەڕۆژانە نزیكەی 30 ملیۆن دۆلارە، جگە لەو 22 ملیۆن دۆلارەی هاوپەیمانان و ئەو دۆلارەی لە خاڵە سنوورییەكان و گومرگ وەریدەگرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێیت: "ئەگەر حكومەتی هەرێم رۆژانە ئەم 30 ملیۆن دۆلارە بەنرخی بانكی ناوەندی كە 146 هەزار دینارە بخاتە بازاڕەوە، ئەوا كێشەی دابەزینی بەهای نرخی دیناری عیراقی چارەسەر دەكات و هەم گرانی نرخی كاڵاو شمەك چارەسەر دەكات هەم بەشێكی گەورەی ئەم فەوزای دۆلارە چارەسەر دەكات لەسەر ئاستی هەموو عیراق، كەچی تا ئێستا دۆلاری كوردی بێ سەروشوێنەو كەس نازانێت لەكوێیە".

راشیدەگەیەنێت: "ئایا بەڕاستی پارەی نەوتی هەرێم لەكوێیە و لای كێیە و چ وڵاتێك تەحەكومی پێوە دەكات؟ ئایا پارەی نەوتی هەرێم كە بەدۆلار دەفرۆشرێت هەر لە ئەسڵدا نایاتەوە هەرێمی كوردستان؟ یان دێتەوەو بەڕێگای جیاواز دەنێرێت بۆوڵاتانی دراوسێ؟ ئەگەر نا بۆ چی حكومەتی هەرێم ئەو دۆلارە ناخاتە بازاڕەوە؟ ئەگەر بەڕاستی ئەو دۆلارە كوردییە دێتەوەو حكومەتی هەرێم دەیخاتە بازاڕەوە ئەوا ئەم كێشەیەی ئێستای دینار و دۆلار نامێنێت و كێشەی سیولەی دۆلار نابێت وەك ئەوەی كەئێستا هەیە، ئەگەر ناشیخاتە بازاڕەوە ئەوا كەواتە پارەی نەوتی هەرێم هەر نایەتەوە كوردستان و هەر لە توركیایە و ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەكات چەند ساڵە كە حكومەتی ناوەند پارە نانێرێت بۆ هەرێم ئەی حكومەتی هەرێم بەچی مووچەی داوە؟ ئەگەر بەپارەی نەوت داویەتی ئەو هەموو دۆلارە كوردییە لەماوەی ئەم 8 ساڵەدا بۆ كوێ چووە كە چەندین ملیارد دۆلار دەكات؟"

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket