riklam

رێكخراوی LDSسەردانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەكات

کوردستان 07:49 PM - 2023-01-11
فۆتۆ..  دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

فۆتۆ.. دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

ئەمڕۆ 11-1-2023، رێكخراوی "LDS ی ئەمریكی سەردانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كرد لە سلێمانی، لە دیدارێكدا باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "وەك دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی چاومان لە پەیوەندی هاوبەشی بونیادنەرانەیە لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە بەتایبەت لەگەڵ رێكخراو دامەزراوە هاوشێوەكان".

سەرۆكی دامەزراوە، باسی لەوەشكرد: "كە كارو بەرنامە و پلانی ئایندەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی؛ بریتی دەبێت لە كاركردن لە بواری كلتوری و رۆشنبیری و یەكسانی خوازی جێندەری و ژینگەو پەرەدان بە زیادكردنی توانستی مرۆیی و رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكارانی كارامەی هەرێم و عێراق لە دەرەوەی وڵات و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان لە گشت بوارەكاندا، بۆ ئەومەبەستەش داوای لەوەفدی میوانكرد لە ئایندەی پلانی كاركردنی هاوبەش لەو بوارەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆز د.محەمەد سابیر رایگەیاند: "بەو پێییەی سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە دەكرێت زیاتر لە بواری كلتوری و رۆشنبیری و فەرهەنگی لەم شارەدا چالاكی بە پشت بەستن بە فەندی نێودەوڵەتی ریكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام بدرێت".

دواتر سەرۆكی وەفدی رێكخراوی LDS ئەمریكی رایگەیاند: "وێرای خۆشحاڵیان بەسەردانیان بۆ شاری سلێمانی و دروستكردنی رایەڵەی پەیوەندی و هەماهەنگی لە چوارچێوەی پلانی كاری ئایندەی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-دا، دەخوازن لە قۆناغی ئایندەدا، بەشێوەیەكی رەسمی لێكتێگەیشتنی هاوبەش ئیمزا بكەن، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن لە بوارەجیاكان لە رێگەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانییەوە".

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket