riklam

قوباد تاڵەبانی: كوەیت هەمیشە هاوكار و هەماهەنگی گەلی كورد بووە

کوردستان 07:02 PM - 2023-01-11
فۆتۆ.. پەڕەی تایبەتی  قوباد تاڵەبانی

فۆتۆ.. پەڕەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی گشتی نوێی كوەیت گفتوگۆی رەوشی سیاسی ناوچەكەیان كرد و جەختیان لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

ئەمڕۆ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر قوباد تاڵەبانی چاوی بە كونسوڵی گشتی نوێی كوەیت كەوت و رایگەیاند: "هەموو كات دەوڵەتی كوەیت هاوكار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ گەلی كورد و هەڵوێستی جوامێرانەشیان هەبووە لەكاتی تەنگانەدا".

هاوكات باسیان لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە و رەوشی سیاسی ناوچەكەیان خستەبەر باس و جەختیان لەسەر بوونی هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی كاری هاوبەش كردەوە".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket