riklam

ستران عەبدوڵڵا: كوردستانی نوێ سەرفرازە لەخزمەتی میدیای كوردستانی

ی ن ک 05:38 PM - 2023-01-11
فۆتۆ.. لە ئەرشیفی ستران عەبدوڵڵاوە

فۆتۆ.. لە ئەرشیفی ستران عەبدوڵڵاوە

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ڕۆژنامەنوسانی خۆشەویستی كوردستانی نوێ دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی.

دەقی بروسكەكە...

هەڤاڵ كاك محەمەد كەریم سەرنوسەری ڕۆژنامەی خۆشەویستی كوردستانی نوێ 

خوشك و برایانی ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەڤانانی كوردستانی نوێ یادی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەكەی مام جەلال و یەكەم رۆژانەی كوردستانی ئازاد لە هەمووتان و لە خوێنەران پیرۆز بێت .

كوردستانی نوێ سەرفرازە بە مێژووی خۆی لەخزمەتی میدیای كوردستانی، لە خزمەتی ڕاستی هەواڵ و زانیاری دروست و هەقیشە سەرفراز بێت بە بەردەوامی خزمەت و كۆششی داهاتووی . لەم بوارەدا دەستتان خۆش و كارتان ڕاست بێت. 

بێگومان هەر ئەوە بەس نییە كە كوردستانی نوێ لەچاو رەوتی چەند ساڵی پێشتر و لەسایەی ستافی ئێستایدا چەندین قات بەرەوپێش چووە، بەڵكو كاتی ئەوەش هاتووە بەرنامەیەكی هەمەلایەنەی گەشەكردنی چۆنایەتی بۆ دابنێین كە شایەنی سەردەمی نوێ بێت و دیارییەكی بەنرختان بێت بۆ ساڵی ٢٠٢٣ .
جارێكی تر پیرۆز  بێت

ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket