riklam

جەلال شێخ ناجی بۆ هاوپەیمانان: ئاسایشی هەرێم ئەولەویەتی كارەكانمان دەبێت

کوردستان 05:23 PM - 2023-01-11
فۆتۆ.. ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

فۆتۆ.. ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازی لە كۆڵۆنێل بوریس فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا لە عیراق و سوریا كرد و جەختیان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و بەشداری وڵاتی فەرەنسا لە پێشخستنی توانا هەواڵگری و ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێم كردەوە.

لەدیدارەكەدا پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا و جەختكرایەوە لە بەردەوامی هاوكارییە هەواڵگریی، ئەمنی، سەربازییەكان لە روبەڕوبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و  بەپێویست زانرا هاریكاریی نێوان هەردوولا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیادبكرێت.

جەلال شێخ ناجی لە میانی دیدارەكەدا دووپاتی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و بەشداری وڵاتی فەرەنسا لە پێشخستنی توانا هەواڵگری و ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێم كردەوە و رایگەیاند: "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی كوردستان ئەولەویەتی كاركردنیانە و هەموو هەوڵێكیان روو لەچەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket