riklam

مەلا مەزهەر خۆراسانی: سەرۆك بافڵ دڵسۆزی كوردستانە

کوردستان 04:52 PM - 2023-01-11
فۆتۆ.. كوردسات نیوز

فۆتۆ.. كوردسات نیوز

كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئاینی هەولێر سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان لە سلێمانی كرد و رۆڵ و ئەدای كارەكانی سەرۆك بافڵ یان بەرز نرخاند.

لەوبارەیەشەوە مەلا مەزهەر خۆراسانی ئەندامی وەفدی مامۆستایانی ئاینی لەبارەی سەردانەكەیان بۆلای سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند: "هاتووین سوپاس و ستایشی كارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەین لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا لەپێناو ئاین و داب و نەریتی كۆمەڵگەی كوردەواری دەریكردوون".

وتیشی: "سەرۆكی یەكێتی دڵسۆزی خۆی بۆ نواندین و یەكێكە لە دڵسۆزەكانی كوردستان، بەڵێنیشی پێداین پێكەوە كاری باشتر پێشكەش بە كۆمەڵگەكەمان بكەین".

لە كۆتایدا وتیشی: "كوردستان بەبێ یەكێتی و پارتی بەڕێوەناچێت و تا ئەوان تەبابن خەڵك باشتر دەژی".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket