كاروان گەزنەیی: بەناوی هێزەكانی 80ی پارتییەوە رۆژانە چەندین بار داخڵی هەرێم دەكرێن
کوردستان 02:41 PM - 2023-01-11
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بەڵگەی وردی لەبارەی گەندەڵییەكانی هەردوو مەرزی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، قاچاخچێتی بە دەرمانی شێرپەنجەوە كراوە.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گەندەڵییەكی گەورە لە مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل دەكرێت و هەرچەندە بە یاسای هاوردەكردنی چیمەنتۆ قەدەغەیە، بەڵام رۆژانە لەلایەن كۆمپانیای خۆشناوەوە بۆ پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون چوار سایلۆ چیمەنتۆ هاوردە دەكرێت و یەك یەكە لەناو پڕۆژەكەشدا بە سێ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێتەوە".
باسی لەوەشكرد: "كۆدی سفر بۆ هاوردەكردن لەو مەرزانە بەناوی هێزەكانی 80ی پارتییەوەیە و رۆژانە چەندین بار كارتۆن داخڵ دەكرێن و كەس نازانێ چیان تێدایە و بارهەڵگرەكان بەپڕی دێن و دواتر بەبەتاڵی دەگەڕێنەوە، ئەمە جگە لەوەی ئێستا فێربوون دەچنە مەرزی وەلید لەوێوە قاچاخچێتی دەكەن بەهۆی ئەوەی چاودێری لەسەر نییە و داهاتی چەند بەرپرسێكی پێ زیاد دەكرێت".
ئەوەشی ئاشكراكرد: "دەرمانی شێرپەنجە بە قاچاخ و لەسەر ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلی دەهێندرێت و دەرزی بەنج و نیو بەنجیش كەس نازانێ چۆن دەهێندرێت و لەسەر ماتۆڕسكیل دەفرۆشرێت ئەمە جگە لەوەی پیشتر دۆسیەیەكمان داوەتە داواكاری گشتی كە وەزارەتی تەندروستی ستیكەری دەرمانی بەنایاسایی داوە بە كۆمپانیایەك و وەزارەتی شەهیدانیش بەنایاسایی گرێبەستی لەگەڵ رێكخراوێكی وەهمی كردووە، بەڵام تا ئێستا لە ئەندام پەرلەمانێكەوە بگرە تا ئەندامێكی سەركردایەتی نەچوونەتە بەردەم دادگا و هیوادارم ناچارنەبین پەنا بۆ دادگاكانی عیراق ببەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
05:13 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
03:11 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30 قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب
09:51 AM - 2023-01-30
لهسهر داوای پەرلەمانتارانی یهكێتی دۆلار بهنرخی رهسمی دهدرێته گهشتیاران
03:35 PM - 2023-01-29
د.عیزەت سابیر بە بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق دانرا
01:33 PM - 2023-01-29
زۆرترین خوێنراو
-
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30 -
یادێك بۆ ههردوو شەهیدى فهرمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30 -
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب
چاوپێکەوتن 09:51 AM - 2023-01-30 -
یەکەم چالاکی ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەستپێدەکات
کوردستان 09:02 AM - 2023-01-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی پیرۆز كەریم فەتاح گەزەڵان
ی ن ک 11:50 PM - 2023-01-29 -
وەفدی یەكێتی بەشداری لە ئاهەنگی نیشتمانی هیندستان دا دەكات
ی ن ک 10:15 PM - 2023-01-29