riklam

جەزا سەید مەجید: یەکێتی هەمیشە بەرگری لە کورد و مافەکانی دەکات

کوردستان 09:04 PM - 2023-01-10
جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 10-1-2023، لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی گەلی کوردستان باسی لە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و راشیگەیاند، "شانازی بەو ئازادییە دەکەین کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی دا بوونی هەیە".

ئەمڕۆ باوی ئازادی و دیموکراسییە

جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "کادری حزبەکان دەبێت کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن و کێشەکان بچوک بکەنەوە، لایەنێک دەیەوێت هەموو دەسەڵاتێک لای خۆی بێت، ئەم مۆدێلە باوی نەماوە و ئەمڕۆ باوی ئازادی و دیموکراسییە و وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوامان وایە کە دەبێت خەڵکی لەڕێگای دەنگدانەوە بڕیار لە دەسەڵات و پەرلەمان بدات"
وتیشی: "سەرۆک مام جەلال بڕوای تەواوی بە ئازادی هەبوو بۆیە یەکێتی لە هەرکوێ دەسەڵاتی هەبووبێت ئازادی تەواو بوونی هەبووە و شانازیشی پێوە دەکەین".

چاویان بە سەرکەوتنەکانی یەکێتی دا هەڵنایەت

سەبارەت بە پڕۆژەی شەفافییەت لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا: "لە عیراق باس لە پڕۆژەی شەفافییەت دەکرێت و لە هەولێر و دهۆکیش داوا دەکرێت پڕۆژەکە لەو دوو شارەش جێبەجێ بکرێت، بۆیە هەندێک لایەن چاویان بە سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا هەڵنایەت".

یەکێتی هەمیشە بەرگری لە کورد و مافەکانی کردووە

"یەکێتی هێزێکی رێکخراوە و لە هەموو کوردستان جەماوەری هەیە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی دروست بکات کە بتوانێت بەرگری لە هەموو کوردێک بکات"، جەزا سەید مەجید وادەڵێت.
وتیشی: "یەکێتی هەمیشە لە ریزی پێشەوە بووە بۆ بەرگری لە کورد و مافەکانی، ئەوە هەڵوێستێکی نەگۆڕە و شانازیشی پێوەدەکەین".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket