riklam

ریشەکێشکردنی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت

کوردستان 06:53 PM - 2023-01-10
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و کۆڵۆنێل خافێر سۆرییا لێپرسراوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و کۆڵۆنێل خافێر سۆرییا لێپرسراوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیکرد لەوەفدێکی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی کۆڵۆنێل خافێر سۆرییا لێپرسراوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم و وەفدێکی هاوڕێی . 

لەدیدارێکدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی هەماهەنگی  و هاریکاری نێوان هێزەئەمنییەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرا لەپێناو یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەهەرێم و ناوچەکە .

لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری تەئکیدی لەپەرەپێدانی پەیوەندییە ئەمنی ، هەواڵگری ، سەربازییەکان کردەوە ،  لەپێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و روبەڕوبوونەوەی هەموو ئەو مەرامانەی ئاسایشی هەرێم دەخاتە مەترسیەوە و هەموو کارئاسانییەکی لەورووەوە دووپاتکردەوەو رایگەیاند پەیوەندی تەواومان  لەگەڵ هێزەکانی عیراق هەیە و بەرئەنجامی ئەو هاریکارییەش لەماوەی رابردوودا چەندین پیلانی تیرۆریستان شکستیپێهێنراوە و  لەسەر بنەمای زانیاری دروستی هەواڵگری و پاڵپشت بەهێزەکانی هاوپەیمانان چەندین ئۆپەراسیۆن و کردەی سەربازی ئەنجام دراون بەئاڕاستەی سەقامگیری و ئارامی زیاتر لە هەرێم و عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket