یه‌كێتی كێشه‌ی نیوسه‌ده‌ی ئێزدییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 03:25 PM - 2023-01-10
شەنگال
نزیكه‌ی
نیوسه‌ده‌یه ئێزدییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تاپۆكردنی موڵك و ماڵیان له‌سه‌ر
زێدی خۆیان له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆتای به‌و كێشه‌یه هێناو بڕیاری تاپۆكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ ده‌ركرد.
ئه‌م
كێشه‌یه نزیكه‌ی 50 ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و 30 ساڵ زیاتریشه له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له دروشمه‌وه
بوو به كردار‌و له كارنامه‌ی حكومه‌تی سودانی دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌وه
پێداگری لێكراو كه‌وته‌بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، كه خۆشحاڵی ئێزدییه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆك بافل له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام گرنگی به ئێزدییه‌كان ده‌دات
رۆنزی
زیاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"ئێزدییه‌كان نزیكه‌ی 50 ساڵه به‌ده‌ست داگیركردنی زه‌وی و زاره‌كانییانه‌وه
ده‌ناڵێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ تاپۆكردنی زه‌وی و زاره‌كانمان
جێی ده‌ستخۆشیه‌و قه‌ره‌بوویه‌كی باشه بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی له‌ئێمه‌ی ئێزدی
كراوه".
"سه‌رۆك
مام جه‌لال هه‌میشه گرنگی به ئێزدییه‌كان ده‌داو پشتگیری ده‌كردن، خۆشبه‌ختانه
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی-یش له‌سه‌ر هه‌مان رێباز خزمه‌تی ئێزدییه‌كان ده‌كات
و ئێمه وه‌ك ئێزدییه‌كان سوپاسی ده‌كه‌ین كه بڕیاری تاپۆكردنی موڵك و ماڵی ئێزدییانی
خسته كارنه‌مه‌كه‌ی سودانییه‌وه"، رۆنزی زیاد وایوت.
بڕیاره‌كه ئێزدییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی 47 ساڵه‌ی داگیركردنی زه‌وی و زاری ئێزدییه‌كان، هانده‌رێكی باش ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زیاتر له 30
ساڵ نه‌یتوانی بۆ ئێزدییه‌كانی بكات، به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی حكومه‌تی عیراق جێبه‌جێیكرد.
غه‌یاس
سورچی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "كێشه‌ی
زه‌وی و زاری ئێزدییه‌كان بۆ نزیكه‌ی 50 ساڵ له‌مه‌وپیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌بوو
حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا ئه‌م بڕیاره‌ی بدایه، به‌ڵام له‌ئێستادا
به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی
ده‌كرد كه ئه‌وەش باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه به‌مافی پێكهاته‌كان به‌گشتی
و له‌ناویاندا ئێزدییه‌كان".
"له‌كۆتای
ساڵی رابردوو به‌هه‌وڵی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دوای چه‌ندین دانیشتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د
شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هاوكات به‌هه‌وڵی نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌به‌غدا
بڕیاردرا زه‌وی و زاره‌كانیان به ره‌سمی به‌ناوی خوشك و برایانی ئێزدی بكرێن، كه‌له‌سه‌نته‌ری
شه‌نگال و هه‌ردوو ناحیه‌ی تلعوزێر و سنونێ بێت"، سورچی وایوت.
لێپرسراوی
راگه‌یاندی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره بۆ
ئێزدییه‌كان زۆر دڵخۆشكه‌ره‌و رێگایان بۆ خۆش ده‌كات زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان،
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌له ئه‌وروپا ده‌ژین".
"له 12ی
كانوونی یه‌كه‌می 2022 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیارێكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی
گشتگیر و هه‌میشه‌یی بۆ ئێزدییه‌كانی شه‌نگال په‌سه‌ند كرد، به‌پێی بڕیاره‌كه زه‌وییه‌كانیان
له 11 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون تاپۆ ده‌كرێن له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان".
هاوكات
له‌په‌یامێكدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ستایشی
بڕیاره‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی كرد‌و رایگه‌یاند:
"ستایشی بڕیاره‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ین
سه‌باره‌ت به ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وی، موڵك و خانوانه‌ی كه خوشك و برا ئێزدییه‌كان
له‌شه‌نگال له‌ساڵی 1975 ه‌وه تێیدا نیشته‌جێن و له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسی
رووخاوه‌وه لێی بێبه‌شكرابوون".
لای
خۆشیه‌وه جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له‌عیراق رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به ده‌یان ساڵه‌ی
جیاكاریی ده‌هێنێت و هیوادارین ئه‌م بڕیاره له‌ئازاری ئێزدییه‌كان كه‌مبكاته‌وه
و هانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بدات بۆ شه‌نگال ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئه‌مڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
05:13 PM - 2023-01-30 -
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شه‌هیدان ده‌كات
03:11 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30 قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب
09:51 AM - 2023-01-30
له‌سه‌ر داوای پەرلەمانتارانی یه‌كێتی دۆلار به‌نرخی ره‌سمی ده‌درێته گه‌شتیاران
03:35 PM - 2023-01-29
د.عیزەت سابیر بە بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق دانرا
01:33 PM - 2023-01-29
زۆرترین خوێنراو
-
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شه‌هیدان ده‌كات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوه‌وه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30 -
یادێك بۆ هه‌ردوو شەهیدى فه‌رمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30 -
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب
چاوپێکەوتن 09:51 AM - 2023-01-30 -
یەکەم چالاکی ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەستپێدەکات
کوردستان 09:02 AM - 2023-01-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی پیرۆز كەریم فەتاح گەزەڵان
ی ن ک 11:50 PM - 2023-01-29 -
وەفدی یەكێتی بەشداری لە ئاهەنگی نیشتمانی هیندستان دا دەكات
ی ن ک 10:15 PM - 2023-01-29