riklam

رونکردنەوەیەک لە مەکتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانەوە

ی ن ک 02:57 PM - 2023-01-10
لۆگۆی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران

لۆگۆی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران

مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا باسی ئەو کەسە دەکات کە بە فێڵ و ساختە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی ناوی پیرۆزی شەهیدی بەکارهێناوە.

دەقی روونکردنەوەکەی مەکتەبی شەهیدان

رونکردنەوەیەك بۆ رایگشتی

پاش ئەوەی لە بەرواری ٢٠٢٢/١٢/٧ لە لایەن چەند بەڕێزێکەوە پەیوەندی کرا بە مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانەوە، سەبارەت بە کەسێک بەناوی (مریوان کریم شریف)، کە باوک و برایەکی شەهیدی یەکێتییە و بەهۆی خراپی بارودۆخ و گوزەرانیەوە، کرێچیە و لەلایەن خاوەن موڵکەکەوە پێی وتراوە کە دەبێت چۆڵی بکات.

وەک مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران پەیوەندیمان پێوە کرد کە سەردانمان بکات، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەدەم داواکەیەوە هاتین و لەلایەن هەڤاڵ (بورهان سەعید سۆفی)یەوە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و یەکێتییانە بڕی (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزاری دیناری وەک هاوکاری پێدرا، پاشان داوای نوسراوێکی کرد بۆ سکرتارییەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری، ئێمەش لەسەر متمانە نوسراوەکەمان بۆ کرد، هەرچەندە هیچ بەڵگەنامەیەکی شەهیدانی پێنەبووە بە بیانوی ئەوەی بەڵگەنامەی شەهیدەکانی لە شاری کەرکوکە لای دوو خوشکی بەجێی هێشتووە.

کۆتاجاریش لەبەرواری ٢٠٢٣/١/٩ بۆ جاری دووەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە بێ لانەیە و لەسەر شەقام دەخەوێت. پاش بیستنی ئەم هەواڵە دووبارە بانگهێشتی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانمان کردەوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد بۆمان دەرکەوت، ئەم کەسە ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە و هیچ شەهیدێکی لەناو لیستی شەهیدانی سەنگەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا نیە و ئەم بابەتە بەسەر ئێمەشدا تێپەڕیوە.

لە کۆتایدا رایدەگەیەنین بەهیچ جۆرێک ئەم کەسە کەسوکاری شەهید نیە و بە فێڵ و ساختە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی ناوی پیرۆزی شەهید بەکارهێناوە. وە هەروەها داواکارین لە دەزگاکانی راگەیاندن کە بەدواداچوونی وورد و پڕۆفێشناڵانە بکەن سەبارەت بەو هەواڵ و زانیاریانەی کە بڵاوی دەکەنەوە.

مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران
٢٠٢٣/١/١٠

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket