riklam

سەرکەوت زەکی: یەکێتی بایەخ بە کاری رێکخراوەیی لە موسڵ دەدات

ی ن ک 11:07 PM - 2023-01-09

سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن بەیاوەری مامۆستا کاکە رەش ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی رێکخستن سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی 7ی نەینەوای کرد و لەلایەن ئاراس ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندو کادرانی مەڵبەندەوە  پێشوازییان لێکرا. 

لە چەند کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ  ئەنجومەنی مەڵبەند و دەستەی کارگێڕ و بەشێکی زۆری چین و توێژەکانی سنوری مەڵبەندی موسڵ، بەرنامەی کار و پەرەپێدانی زیاتر ژیانی حزبی خرایەڕوو. 

لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن  گێڕانەوەی بارەگای مەڵبەندی موسڵی بەگرنگزانی و سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی پێڕاگەیاندن و روونیکردەوە یەکێتی بایەخی تایبەت  بە موسڵ دەدات و وتی:" موسڵ شاری پێکەوەژیان وبرایەتی و  رەنگەجیاوازەکانە و  یەکێتی خۆی بەخەمخۆرو دڵسۆزی خەڵکی موسڵ وشارەکەدەزانێت" و راشیگەیاند :"یەکێتی دەیەوەێت خزمەت بەم شارەش بکات وڕەسەنایەتی ئەم شارە  و بگەڕێتەوە". 

بەشێکی دیکەی ئامانجی سەردانی تایبەت بوو بەکاری رێکخراوەی وپێدانی رێنمای بەجێ بۆشێوازی نوێی کارکردنی حزبی لەسنورەکە.

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket