riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجمان خزمەتکردنی کەرکوکییەکانە

کوردستان 08:02 PM - 2023-01-09
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی لەمێژینەی كورد و توركمان كرا و جەخت لە پەرەپێدان و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان كرایەوە بەتایبەت لە شاری كەركوك.

لە دیدارەكەدا دۆخی كەركوك و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركوك، بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد، توركمان، عەرەب و پێكهاتەكانی تر بەشێوەیەك كە خزمەت بە پێكەوە ژیان و سەقامگیریی شارەكە بكات.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی و هەوڵەكانی لەپێناو كەركوك روونكردنەوەیدا و وتی: ئامانجی ئێمە پاراستنی رۆحی پێكەوەیی و یەكترقبوڵكردن و خزمەتكردنی كەركوكییەكانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket