riklam

وه‌زیری داد راستییه‌كان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 05:30 PM - 2023-01-09
خالید شوانی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عیراق

خالید شوانی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عیراق

وه‌زیری دادی عیراق رایگه‌یاند:" بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌و قبوڵی ناكه‌ین ناو و ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بشێوێنرێت".

خالید شوانی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ "ده‌ستپاكییه‌" نیه‌، ده‌شڵێت، "پێموایه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی په‌له‌ی كرد كه‌ ئه‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌ی ئه‌نجامدا و سوكایه‌تی و ناوزڕاندنی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زیری دادی تیابوو".

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 3-1-2023 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق به‌ تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری دادی عێراق بانگهێشتكردبوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ، خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ راستیه‌وه‌ و په‌له‌كراوه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراقه‌وه‌ .

وتیشی:" بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان چووینه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا و به‌ڵگه‌ی پێویستیان پێشكه‌شكردون و دۆسیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ نییه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ دوو لێكۆڵه‌ر له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه‌ هاتوون بۆ وه‌زاره‌تی داد و كاتێك ئێمه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوین داوای جنسیه‌ی عیراقی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان كردوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ گرێبه‌ستی به‌خوارده‌مه‌نییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌درێت به‌ زیندانییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌عات 2:00 ئه‌و دوو لێكۆڵه‌ره‌ هاتوون و ده‌وام ته‌واوبووبوو، رێككه‌وتوون كه‌ رۆژی 4ی 1 بێنه‌وه‌و نوسراوه‌كانیان بدرێتێ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی داد زۆر هاوكاریان بووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ربوو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی چووه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كردوه‌و ئێمه‌ی به‌وه‌ تۆمه‌تباركردوه‌ كه‌ رێگرین له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌و به‌ڵگانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌كاتێكدا نوسراوه‌كه‌ی دادگا كه‌ هاتووه‌ باس له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی جنسیه‌ی عیراقی ده‌كات، ئێمه‌ گوێمان به‌ بابه‌ته‌كه‌ نه‌داو رۆژی 4ی 1ی به‌پێی رێكاری یاسایی و ئیداری وه‌ڵامی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌مان داوه‌ته‌وه‌".

له‌ كۆتایدا وتی،"ئه‌وه‌ی روویداوه‌ بۆته‌ هۆی شێواندنی ناو و پێگه‌ی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كه‌شمان ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه‌و به‌یاسا ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین."  

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket