یەكێتی "دیداری" دایە دەست جێبەجێكردن
کوردستان 05:07 PM - 2023-01-09
یەكێتیی "دیداری" دایە دەست جێبەجێكردن
هەر سیانزە لیژنەكەی دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیان بەجێبەجێكردن كردووە و راپۆرتی لیژنەكانیی دیداری لە ئۆرگان و مەكتەبەكان كاریان پێدەكرێت، بەوتەی ژمارەیەك لە لێپرسراوی لیژنەكان:" زۆربەی لیژنەكانی دیدار لە قۆناغی جێبەجێكردندان و هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، كە بنەمای لیژنە و راپۆرتەكانیش پشت بە راسپاردەكانی دیداری یەكێتی دەبەستن" .
لە نوێترین كۆبوونەوەشدا كە 9/1/2023 بوو، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكردنی لیژنەی راسپاردەی دیداری یەكێتیی دەستخۆشی لە كاری لیژنەكان كرد كە زۆربەری راسپاردەكان لە جێبەجێكردن دان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژی 28-5 بۆ 31-5 /2022 یە كەمین دیداری رێكخست كە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كرد و پێشتر لەرێی لیژنە هەمەلایەنەكانی دیدار كۆنفرانسی فراوانی لەسەر ئاستی مەكتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەكان بۆ كرا، كە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر لە كادران راستەوخۆ لە سەرتاسەری هەرێم و دەروەوەی هەرێم بەشدارییان تێداكرد و بەشداربوون لە خستنەڕووی پێشنیاز و بۆچوونەكانیان.
یەكێتیی لە قۆناغی جێبەجێكردنی راسپاردەكانی دیدار دایە
د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی و سەرۆكی لیژنەی باڵای "دەستوور" بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" دیداری یەكێتی لەلایەن كادرانی یەكێتییەوە پێشوازی لێكراو ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردنداین، كە خزمەتێكی گرنگی بەرەپێشبردنی زیاتری یەكێتی دەكات و لیژنەی دەستوور كارەكانی خۆی تەواوكردووەو تەسلیمی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان کراوە".
"ئیرایەكی بەهێز و یەكگرتوو لە ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆكایەتی یەكێتی هەیە بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكانی دیداری یەكێتی" د.یوسف گۆران وایوت.
دیدار لە پراكتیك و ستراتیژی یەكێتیی دا رانگیداوەتەوە
لە دیداری یەكێتی دا 13 لیژنەی باڵا پێكهێنرا بۆ كاروباری ئۆرگانە حزبی و حكومییەكان، هەر لیژنەیەكیش لەسەر بنەمای كاركردنی رۆژانی دیدار و كۆبوونەوەكانی پێشتری لیژنەكان لەگەڵ زۆرترین كەسانی پسپۆر و بەشداریپێكردنی هەڤاڵان، چەندین راسپاردە گەڵاڵەكران و لەلایەن لیژنەكانیشەوە بۆ جێبەجێكردن پێشكەشی مەكتەب و ئۆرگانەكان كراون و بەسەر( حزبی، حكومی، پەرلەمان)ی دا دابەشكراون.
د.یوسف گۆران دەڵێت:" هەر 13 لیژنەكە لە دەستیان بەجێبەجێكردنی كارەكان كردووە و لە بواری پراكتیك و ستراتیژدا رەنگیداوەتەوە و بۆنمونە بڕیاری چالاككردنەوە و جێبەجێكردنی ماددەی 140 یەكێكە لە بڕگە گرنگەكانی لیژنەی ناوچەدابڕێنراوەكان و مەرجێكی یەكێتیی بوو بە بەشداریكردنی لە كابینەی سودانی لە حكومەتی عیراق".
"كۆی كاری لیژنەكانی دیدار دابەشكراوە بەسەر پایەكانی حزبی، حكومی، یاسایی، هەموو لیژنەكانیش لێپرسراویان بۆ دانراوە و لە جێبەجێكردندان ، كە سەرەنجام فۆرم و ستراتیژێكی نوێ بە شێوەی كاری دەبەخشێت كە لەگەڵ قۆناغی كار و خەباتی سیاسیی دەگونجێت". د.یوسف گۆران وایوت.
راسپاردەی دیدار گەیشتۆتە ناو كارنامەی سودانی
ئامانجێكی سەرەكی دیداری یەكێتیی داڕشتنی دید و روئیایەكی سەردەمیانەیە بۆ حزب و گەیاندنی پەیامێكی راستەقینەی نوێبوونەوە و چاكسازییە و هاوتەریبیش بەشداریكردنی زۆرینەی رای هەڤاڵانەیە لە بەرهەمهێنانی بڕیاردا.
فەهمی بورهان ئەندامی سەركردایەتی لە لیژنەی ناوچەكوردستانییەكانی لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند:" لیژنەكان بەپێیی تایبەتمەندی بەسەر سێكتەرە حزبی و حكومییەكان دا دابەشكراون و كاری باش لە پێناوی یەكێتی دا كراوە و بە رۆحیەتێكی هەڤاڵانە ئەركەكان رادەپەرێندرێن".
"لیژنەی ناوچەكوردستانییەكانیش راسپاردەكانی لەسەر ئاراستەی حزب و حكومەت و یاسا و پەرلەمان دایە و لەپراكتیكیشدا هەنگاوەكانی دیدار بەباشی جێی خۆیان كردۆتەوە بۆ نمونە ڕیاری ئەكتیڤكردنەوەی ماددەی 140 و هەروەها تەملیككردنی موڵك و ماڵی خوشك و برا ئێزدییەكان لە راسپاردەكانی دیدار بوون و دواتریش وەك پرۆژەی یەكێتی خرایە كارنامەی حكومەتی نوێی عیراقەوە". فەهمی بورهان وایوت.
راگەیاندن راسپاردەكانی جێبەجێكرد
یەكێك لە لیژنە گرنگەكانی دیداری یەكێتی، لیژنەی راگەیاندنە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە بایەخی تایبەتی بە راگەیاندن دەدات، لەو پێناوەشدا لیژنەی راگەیاندن راسپاردەكانی دیداری كردۆتە پراكتیك تاوەكو شێوازێكی جیاوازی كاری میدیایی پێشكەش بكات و هاوشانی قۆناغ و گۆڕانكارییە خێراكانی تەكنۆلۆژیاش بێت.
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیژنەی باڵای راگەیاندن لە دیدار بە PUKMEDIA دەڵێت: "لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیی راسپاردەكانی سپارد بە مەكتەبی راگەیاندن و ئێمەش كۆبوونەوەی مەكتەبمان كرد لەسەر دابەشكردنی راسپاردەكان و هەندێكیان راسپاردەبوون بۆ تیمی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی عیراق بۆ ئەوەی پشتیوانی ئەو یاسایانە بكرێن كە دەخرێنە بەردەم پەرلەمانتاران، بەتایبەت بۆ فراوانكردنی پانتایی ئازادیی و ئازادی رۆژنامەگەریی كە لەگەڵ بنەمای یەكێتی گونجاوبێت وەك حزبێكی سوشیال دیموكرات".
"بەشێكی تری راسپاردەكان جێبەجێكراون كە لە توانای مەكتەبی راگەیاندن دا بوون لە بواری پەختكردنەوە و رێكخستنەوەی گوتاری یەكێتی، یەكێك لە راسپاردەكانیش دروستكردنی بۆردی سۆشیالمیدیایە و لەقۆناغی كاركردندایە، بەڵام بەشێكی دیكەی راسپاردەكان كە توانای دارایی پێویستە بۆ پەرەپێدانی كەناڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرزدەكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ ئەوەی دابینبكرێت" ستران عەبدوڵا وایوت.
گیان بەبەری كاری رێكخراوەییدا كراوەتەوە
هەموو ئەو راسپاردانەی لە دیداری یەكێتی دا لە كۆكراونەتەوە، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیدار لەگەڵ لیژنەكان كۆبۆتەوە و دوای گفتوگۆ و دانانی نەخشەڕێگا بەپێی تایبەتمەندی لیژنەكان كراونەتە راپۆرت و لیژنەیان بۆ پێكهێندراوە و ئەوانیش كاریان لەسەر كردووە و بۆ جێبەجێكردن ئاڕاستەی ئۆرگانەكان كراون.
نەوشیروان ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی لە لیژنەی رێكخراوەكان و پەیوەندییەكان و پێشمەرگە بە PUKMEDIA ی وت:" دوای كۆبوونەوەی لیژنەكان لەگەڵ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، ئەركی لیژنەكان چووەتە بواری جێبەجێكردن و كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆرگانەكان كراوە و راسپاردەكانیان بۆ رونكراوەتەوە و تاوەكو پشتبەست بن بۆ كاری نوێی رێكخراوەیی".
"دیداری یەكێتی بەگشتی گیانی نوێی كردۆتەوە بە گیانی كاری رێكخراوەیی یەكێتی دا و پەرۆشی هەڤاڵانەی زیندوكردۆتەوە و پێشوازی زۆری لێكراوە و بەشداری فراوانیش هەبووە، كە ئەمانە دڵخۆشكەرن، راسپاردەكانی دیدار شێوازێكی جیاواز بە ژیانی حزبی یەكێتیی دەبەخشن لە تەواوی ئۆرگانەكان دا". نەوشیروان ئەحمەد وایوت.
دیدار كار لەسەر زۆرترین سێكتەر دەكات
دیداری یەكێتیی بە ستراتیژێكی ورد كاری لەسەر زۆربەی سێكتەرە ژیارییەكان كردووە و بۆیە پێشتر 21 لیژنە پێكهێنرا و دوای كۆكردنەوە هەرزار راسپاردەی هەڤاڵانی یەكێتیی، 13 لیژنەی سەرەكی پێكهێنرا.
هەژار حەسەن كوێستانی ئەندامی سەركردایەتی لە لیژنەی (تەندروسستی و ژینگە و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەرزش و خوێندكاران و گەنجان و ژنان) بە PUKMEDIA راگەیاند:" كاری لیژنەكانی دیدار زۆربەی لە قۆناغی جێبەجێكردن دایە و كاری جدیی كراوە تا روئیای یەكێتیی جێی خۆی بگرێت كە ئامانجی سەرەكی دیدارە".
"یەكێتیی لە دیداردا هەموو سێكتەرەكانی بۆ كاركردنی جددی لەبەر چاوگرتووە و راسپاردەكانی بەسەر سێكتەر و كاركردن دا دابەشكردووە كە ئەوەش فۆرم و گۆرانكاریی نەوعی بۆ شێوەكاری یەكێتیی بەرجەستەكردووە و رەنگدانەوەی دیارە" هەژار حەسەن كوێستانی وایوت.
راسپاردەكان كە پێشكەشی ئۆرگان و مەكتەبەكان كراون لەسەر ئاستی حزبی و حكومی و پەرلەمانی كاریان لەسەر دەكرێت.
هەژار حەسەن كوێستانی دەڵێت:" زۆربەی زۆری راسپاردەی لیژنەكان جێبەجێكراون، هەندێكی دیكەشیان لە قۆناغی جێبەجێكردن دان و ئەوەی كەماوە بەشێكی كەمە و كارلەسەر ئەوانیش دەكرێت كە راسپاردەی دوور مەودان و ماوەی زۆرتیان پێویستە".
یەكەمین دیداری یەكێتی، بەدروشمی (نوێبوونەوە و چاكسازی) لە شاری سلێمانی لە رۆژی 28/5/2022 رێكخراو تا 31/5 بەردەوام بوو، ئێستا مەكتەب و ئۆرگانەكانی یەكێتی كار بەو پرۆژە و راسپاردانە دەكەن، كە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی دیدارەوە ئاراستەیان كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنەران هەیە
02:29 PM - 2023-11-29
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
کوردستان 11:45 AM - 2023-11-29 -
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28