riklam

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی گەشە بەپەیوەندییەكانی دەدات

کوردستان 12:08 PM - 2023-01-09
 سەرچاوە: دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

سەرچاوە: دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رۆژی دووشەممە لە بارەگای سەرەكی دامەزراوەکە لە سلێمانی، پێشوازی لە ئەنجومەنی بەرێوبردنی بنكەی بەڵگاندن و لێكۆڵینەوەی ژین كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەکە رایگەیاند:" وەك دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی؛ ئامانجمانە لە رێگەی فیكرو بیروبۆچون و دنیابینی سەرۆك مام جەلال خزمەتی بەرەوپێشچونی كۆمەڵگەی كوردستان و عێراق بكەین"

ئاشكراشیكرد: لە بەرنامەی دامەزراوە دایە؛ كاربكات لەبواری كلتوری و یەكسانیخوازی جێندەری و رۆشنبیری و پەرەدان و رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندن بۆ خوێندكاران لە دەرەوەی وڵات و گەشەدان بە پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە هاوشێوەكاندا و گەڵاڵەكردنی پرۆژەی هاوبەش.

باڵیۆز د.محەمەد سابیر روونیشیكردەوە:  لە بەرنامەی دامەزراوەدا هەیە كە لەم ساڵدا لە سەر ئاستی كوردستان و عیراق دیداری سەرۆك جەلال تاڵەبانی سازبكەین.

دواتر رەفیق ساڵح بەرێوبەری بنكەی ژین، خۆشحاڵی دەربری بە ئاڵوگۆری پەیوەندی لە نێوان بنكەی ژین و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و سازكردنی پرۆتۆكۆڵێكی هاوبەش بۆ رێكخستنی بەرنامەی كاری ئایندەی دوولایەنە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket