riklam

هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام به‌رده‌وامیی هه‌یه‌

کوردستان 11:18 AM - 2023-01-09
PUKMEDIA: فۆتۆ

PUKMEDIA: فۆتۆ

زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ له‌سه‌ر بڕیاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ھه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام ده‌ستیپێكردووه‌، نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك بافڵ-یش بۆ هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام رایده‌گه‌یه‌نێت: " هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌".

هه‌ڵه‌مه‌ته‌كه‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌گرێته‌وه‌

حسێن حه‌مه‌كه‌ریم نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هه‌لمَه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا رواندنی نه‌مام له‌سلێمانی و چناخچیان و قه‌ره‌داغ و خه‌له‌كان ته‌واوبووه‌".
 
ده‌شڵێت: " له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه‌ كه‌مێك كاره‌كان به‌ سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌داهاتوودا چه‌مچه‌ماڵ و ناڵپارێزو پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخان ده‌گرێته‌وه‌".

رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ سلێمانی به‌رزترده‌بێته‌وه‌

به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی، ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌و پارێزگایه‌ ١٢ ملیۆن و ٧٨٠ هه‌زار مه‌تر دووجایه‌و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی سه‌وزایی ١٩.٦٪ـه‌.

به‌پێی داتاكان، پارێزگای سلێمانی له‌عیراقدا زۆرترین رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌یه‌ و به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیش رایگه‌یاندوه‌، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌سلێمانی زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌ ئاستی پله‌به‌ندی جیهانی.

یه‌كێتی گرنگی زیاتر به‌ ژینگه‌ ده‌دات

رۆژی 28-12-2022، حسێن حه‌مه‌كه‌ریم نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك بافڵ و هاوكار جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ دارستانی ئه‌زمه‌ڕ هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مامیان له‌سه‌ر بڕیاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی سلێمانی و رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام هه‌موو شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌ جیهاندا.
 
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا به‌ڵێنی روواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مامی داو رایگه‌یاند: "سروشتی جوانی كوردستان و ژینگه‌مان له‌یاد نه‌كردووه‌ و ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ بۆ هه‌موولایه‌كی رابگه‌یه‌نم له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو یادێكی تری دامه‌زراندنی یه‌كێتی، یه‌ك ملیۆن نه‌مام له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان ده‌چێنین و سه‌وزكردنی كوردستانمان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرین".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket