riklam

مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی بەرنامەی كار دادەنێت

ی ن ک 12:16 AM - 2023-01-09
 فۆتۆ.. مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی

فۆتۆ.. مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی

رۆژی 8/1/2023 بەسەرپەرشتی پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێـی بەڕێوەچوو.

لەكۆبونەوەكەدا بەرنامەی كاری ئەمساڵ 2023 گفتوگۆی لەبارەوەكرا، ئامادەبووانیش بەدید و تێڕوانینەكانیان پشتیوانیی و پشتگیریی خۆیان بۆ سەرخستنی بەرنامەی كاری ساڵی 2023ی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە دوپاتكردەوە.

هەمووان كۆكبوون لەسەر ئەوەی هەموو هەوڵ و تواناكانیان بۆ خزمەت و بەرەوپێشچوونی ناوەندەكانی دەرەوەو كوردستانیانی دیاسپۆراو  گەشەكردنی بەرنامەو رێبازی یەكێتی بخەنەكار.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket