مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ساڵۆنی سێهه‌م ده‌كاته‌وه
کوردستان 01:29 PM - 2023-01-08ساڵۆنی کوردستانی نوی و ساڵۆنی لاپەڕە ٩
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی بۆ نوسه‌ران و رۆشنبیران، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له رێگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵه‌كانی چڕتركردوه‌ته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوه‌ندێكی رۆشنبیری له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیدا كه به (ساڵۆن) ناوده‌برێن، مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵۆنانه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی رۆشنبیریی و كلتوری و هونه‌رییه كه خۆی له‌ناساندنی كتێب و كۆڕ‌ی رۆشنبیری چالاكی هونه‌ری ده‌بینێته‌وه، بڕیاریشه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ساڵۆنی سێهه‌م له‌كه‌ركوك بكاته‌وه.
ساڵۆنی دایك خرایه خزمه‌ت رۆشنبیرانساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌سلێمانی كه به‌ساڵۆنی دایك ناسراوه له ٢٢-١-٢٠١٧ ده‌ستی به‌چالاكییه‌كانی كرد‌و ئامانج لێی كۆكردنه‌وه رۆشنبیران و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و نوسینی نوسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانه‌ی شاره‌كه‌یه.
مه‌ریوان مه‌سعود جێگری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی بڕ‌یاریداوه جگه له‌ساڵۆنی كوردستانی نوێی سلێمانی كه ساڵۆنی دایكه، دوو ساڵۆنی دیكه‌ی هه‌بێت.
"ئامانجی سه‌ره‌كی ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی ئه‌و نوسه‌ر و رۆشنبیرانه‌یه كه له پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌ن، چونكه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی كۆڕ‌ه‌كان بێ به‌رامبه‌ر دابین ده‌كرێت" مه‌ریوان مه‌سعود وایوت.
ده‌شڵێت:" به‌هۆی كۆرۆناوه چالاكییه‌كانی ساڵۆنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستێنرا، پاشان به گه‌رموگوڕی زیاتره‌وه چالاكییه‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه، كه بوه‌ته شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نوسه‌ران و رۆشنبیرانی پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان و تائێستا توانیومانه زیاتر له 200 چالاكی تێدا ئه‌نجامبده‌ین".
هه‌ولێر خاوه‌نی ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆیهساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆ، دووه‌م ساڵۆنی كوردستانی نوێ-یه كه له‌هه‌ولێر له به‌رواری 18-1-2021 كراوه‌ته‌وه‌و توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 100 چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامبدات.
مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه لێپرسراوی نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی هه‌ولێر وه‌كو ناوه‌ندێكی رۆشنبیرییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی رۆشنبیرانی شاره‌كه‌و چه‌ند جۆرێك چالاكی تێدا ئه‌نجامده‌درێت وه‌كو ناساندنی كتێب و كۆڕ‌ی رۆشنبیری و هه‌روه‌ها ناوه‌ندێكی كلتوریشه".
" زۆرجار هه‌وڵمانداوه ئه‌و كتێبانه‌ی له‌شاره‌كانی دیكه‌ش چاپ ده‌كرێن یاخود ئه‌و كۆڕ‌انه‌ی له‌شاره‌كانی دیكه ده‌كرێن بگوازینه‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تائێستا زیاتر له 100 چالاكی له ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆ ئه‌نجامدراوه‌و به‌رده‌وامیشه" مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه واده‌ڵێت .
لێپرسراوی نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆ درێژكراوه‌ی ساڵۆنی كوردستانی نوێیه، ناوه‌كه‌شی چیرۆكێكی مێژوویی له‌پشته‌وه‌یه كه ساڵی 1992 یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌رچوو له‌هه‌ولێر بوو، له‌وكاته‌دا كوردستانی نوێ ته‌نها هه‌شت لاپه‌ڕه بوو، بۆ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كیش ژورێك ته‌رخانكرابوو، له‌ته‌نیش ئه‌و ژوورانه‌وه، ژوورێك بۆ رۆشنبیران و نووسه‌رانی هه‌ولێر دابینكرابوو ناویان لێنابوو ژووری لاپه‌ڕه نۆ، ساڵۆنه‌كه‌ش به‌ومه‌به‌سته ناونراوه".
ساڵۆنی شه‌قامی جمهووری له‌كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه
بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی
نزیكدا مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كه‌ركوك ساڵۆنی شه‌قامی
جمهووری بكاته‌وه، كه‌مه‌به‌ست لێی هه‌مان ئامانجی دوو ساڵۆنه‌كه‌ی كوردستانی نوێیه‌و
ده‌یه‌وێت خزمه‌تی رۆشنبیران و نوسه‌رانی شاره‌كه بكات.
عیماد ناسیح سه‌رپه‌رشتیاری
ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" كردنه‌وه‌ی ساڵۆنی شه‌قامی جمهووری له كه‌ركوك بۆ
خزمه‌تی رۆشنبیران و نوسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانه‌ی شاره‌كه‌یه، چونكه تائێستا شوێنێكی
شیاو نیه له‌كه‌ركوك بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی رۆشنبیری".
ده‌شڵێت:"ساڵۆنه‌كه
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ناو باره‌گای ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك له گه‌ڕ‌ه‌كی ئیسكان
ده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته خزمه‌تی رۆشنبیرانی شاری قودسی كوردستان.
به كردنه‌وه‌ی
ساڵۆنی شه‌قامی جمهووری له‌كه‌ركوك ، مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان سێ ساڵۆنی بۆ خزمه‌تی رۆشنبیران و نوسه‌ران له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر
و كه‌ركوك ده‌بێت و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به رۆشنبیران ده‌كات.
ناونانی شوێنه
رۆشنبیرییه‌كانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن به ناوی ساڵۆن، له‌سه‌ر خواستی ستران عه‌بدوڵڵا
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه، كه مه‌به‌ست
لێی شوێنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیران و نوسه‌رانه، چونكه له رابردوودا هه‌ر
شوێنێك جێی كۆبوونه‌وه بوایه پێی ده‌وترا ساڵۆن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28