riklam

داواده‌كرێت كوشتنی ره‌ها په‌رده‌پۆش نه‌كرێت

کوردستان 05:38 PM - 2023-01-07
وێنەی ئەو کچەی لە هەولێر لەلایەن باوکییەوە کوژرا

وێنەی ئەو کچەی لە هەولێر لەلایەن باوکییەوە کوژرا

كوشتنی كچێكی 15 ساڵ له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتنه‌وه‌و داواده‌كرێت تاوانبار به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌ندرێت، تاكو هیچ كه‌سێك نه‌توانێت تاوانێكی هاوشێوه‌ ئه‌نجامبدات و ئه‌م رووداوانه‌ له‌حاڵه‌ته‌وه‌ نه‌بنه‌ دیاره‌.

كوشتنی كچه‌كه‌ی هه‌ولێر توندوتیژی خێزانییه‌

سه‌یوان رۆسته‌م ئه‌ندامی یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌ لیدوانێكدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "كوشتنی (ره‌ها)ی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ به‌وشێوه‌ دڕندانه‌یه‌ توندوتیژی خێزانییه‌و تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، بۆ رێگریكردن له‌م رووداوانه‌ش پێویسته‌ تاوانبار به‌توندی سزا بدرێت و روبه‌رووی دادگا بكرێته‌وه‌، تا هیچ كه‌س نه‌توانێت تاوانی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجامبدات".

تاوانباران به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه‌

"ئه‌گه‌ر تاوانباران كه‌سێكی سیاسی یان حكومی گه‌وره‌یان له‌ پشته‌وه‌ نه‌بێت ناتوانن ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ ئه‌نجامبده‌ن و به‌ئازادیش بسوڕێنه‌وه‌"، سه‌یوان رۆسته‌م وایوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان ده‌شڵێت: "یه‌كێتی ژنان و رێكخراوه‌كانی ژنان هه‌موو كات دژی هه‌ر توندوتیژییه‌كن كه‌به‌رامبه‌ر منداڵان و گه‌نجان و خێزان بكرێت و ده‌بێت تاوانكاران به‌زووی روبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه‌، تا ئه‌م حاڵه‌تانه‌ نه‌بنه‌ دیارده‌".

تاوانه‌كه‌ په‌رده‌پۆش نه‌كرێت

داوا ده‌كرێت تاوانبار به‌سزای یاسایی خۆی بگه‌یه‌نرێت تاوانه‌كه‌ په‌رده‌پۆش نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ره‌ ؟ با رۆڵی خۆی ببینێت.
دریڤان عه‌بدولقادر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كوشتنی كچیێک له ‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ به‌و شێوه‌ دڕندانه‌یه‌ ته‌نها تاوانێکی كوشتنی ئاسایی نییه‌، ئه‌مه‌ تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تی، دژی ژنان و كچان، دژی منداڵ و ناكرێت په‌رده‌پۆش بكرێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ره‌ ؟ فه‌رموون بكوژ به‌ سزای یاسایی خۆی بگه‌یه‌نن".

پێشنیوه‌ڕ‌ۆی رۆژی هه‌ینی، 06-01-2023، له‌ گه‌ڕ‌ه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر باوكێك كچێكی خۆی كوشت و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهات، به‌ڵام دوای زیاتر له‌ 24 سه‌عات، ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر كرد.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket