riklam

هاووڵاتیانی هه‌رێم باجی عینادی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن

کوردستان 02:10 PM - 2023-01-07
تیمی پارتی له‌حكومه‌ت

تیمی پارتی له‌حكومه‌ت

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه‌ حساباتی خیتامی بۆ به‌غدا بنێرێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و قوتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌و‌ه‌ بۆ هه‌رێم دواكه‌وتووه‌و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش باجی عینادی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌ولێر به‌بیانوی جیاجیا نایانه‌وێت كێشه‌ داراییه‌كانیان له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

چاوه‌ڕێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت

چه‌ندجارێك حكومه‌تی عیراق نیازی پاكی خۆی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشانداوه‌و به‌بڕی جیاوازو له‌كاتی جیادا پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نه‌ناوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د سیهود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA  ی راگه‌یاند: "حكومه‌تی عیراق وه‌ك نیازپاكی هه‌موو به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانی به‌جێگه‌یاندووه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵێنه‌كانی وه‌ك دۆسییه‌ی نه‌وت و حساباتی خیتامی و كۆتایی هێنان به‌ كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت".
ده‌شڵێت: "لەماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له‌دۆخی خراپ و نه‌گونجاودا بوون، ئێستا بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق و هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێم وه‌ك هاووڵاتیانی عیراق مافی یاسایی و ده‌ستوورییان هه‌یه‌".

هاووڵاتیانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن

"له‌ناكۆكیه‌كانی هه‌رێم و عیراق هاووڵاتیانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و بێبه‌ش ده‌بن له‌ مافه‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام دواده‌كه‌وێت"، محه‌مه‌د سیهود وایوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌شڵێت: "هه‌رێم به‌رده‌وام نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ئێستادا زیاتر له‌ 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕ‌وات و ناشچێته‌ هیچ خه‌زێنه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق".

حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌چاكسازی بودجه‌ نادات

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق نابێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كێشه‌كان به‌هه‌ڵواسراوی بمێننه‌وه‌.
شیروان میرزا ئه‌ندامی پێشوویی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵانی رابردووی حكومه‌تی عیراق، چاكسازی حساباتی نێوان هه‌رێم و به‌غدای تێدایه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم نه‌پێوه‌ی پابه‌نده‌و نه‌ گرنگی پێده‌دات".
ده‌شڵێت: "پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌عیراق و وه‌ك هه‌میشه‌ هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌بنه‌ قوربانی عینادی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن ".

سه‌رۆك بافڵ و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوڕان

كوتله‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات و ئه‌وانیش ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نابێت قوتی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به‌ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان ببێت.
هاوكات عائید هیلالی ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA  ده‌ڵێت: "ئێمه‌ پشتیوانی پێشنیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ تێكه‌ڵنه‌كردنی بژێوی هاووڵاتیان به‌ ململانێ سیاسییه‌كان".
"حكومه‌تی فیدراڵی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌موو كات خه‌می هاووڵاتیانی بووه‌ كه‌نه‌بنه‌ قوربانی ململانێ سیاسییه‌كان"، هلالی وایوت.

به‌هۆی نه‌ناردنی حساباتی خیتامی بۆ عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵ  بڕ‌یاریداوه‌ 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، ئاشكرایه‌ كه‌ تیمی پارتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و ئاڕ‌استه‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ هۆكارن كه‌ كێشه‌ی بودجه‌ و دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket