riklam

چارەسەری كێشەكان هەولێر و بەغدا لەیەكتر نزیكدەكاتەوە

کوردستان 03:45 PM - 2023-01-06
  چارەسەری كێشەكان هەولێر و بەغدا لەیەكتر نزیكدەكاتەوە

چارەسەری كێشەكان هەولێر و بەغدا لەیەكتر نزیكدەكاتەوە

ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت: "دەبێت بەرپرسانی هەولێر هەست بەوە بكەن كە پێویستە لەگەڵ حزبە كوردییەكان بە یەكگرتووی و یەك تیمی بچنە بەغدا، كەچی تیمی پارتی لەحكومەت هیچ دۆسیەیەكیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێشكەش بەبەغدا نەكردووە و بەپێچەوانەوە دژی یەكێتی دەوەستنەوە كەبەدوای چارەسەری كێشەكانەوەیە".

عائید هلالی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA  ی راگەیاند: "حكومەتی نوێی عیراق كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات چارەسەری كێشەكانی هەرێم و عیراقی خستووەتە بەر نامەی كارییەوە، كە چارەسەری كێشەكان وادەكات هەردوو حكومەت بە سەركەوتوویی بگەن بە ئامانجەكانیان و لێكنزیك ببنەوە.

"جێی داخە حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكومەت و بەرپرسانی هەولێر هیچ دۆسیەیەكیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێشكەش بەبەغدا نەكردوەو بەپێچەوانەوە دژی لایەنی ترن لەهەرێم وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەبەدوای چارەسەری كێشەكانەوەن"، هلالی وایوت.

دەشڵێت: "پێویستە بەرپرسانی هەولێر هەست بەوە بكەن كە زۆر پێویستە لەگەڵ هەموو حزبە كوردییەكان بگەنە رێككەوتن و بە یەكگرتووی و یەك تیمی بچنە بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان، ئێمە پشتگیری پێشنیارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ قوت و مووچە و گوزەرانی هاووڵاتیان دەكەین و نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان باجی كێشە سیاسییەكان بدەن".

ئەمەش لە كاێكدایە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەكانی ئەمدواییەی لەگەڵ عەممار حەكیم و هادی عامری رایگەیاندبوو: "نیەتێكی نیشتمانی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، بۆ ئەمەش دەبێت هەموو لایەنەكان هاوكار و پشتیوانبن بۆ كۆتاییهێنان بەم كێشەیە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندییە سیاسییەكانمان تاوەكو هەموومان پێكەوە كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدارتر بونیاد بنێین".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket