riklam

12 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە هەوڵەكانی یەكێتی سوودمەند دەبن

کوردستان 11:15 AM - 2023-01-05
 12 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە هەوڵەكانی یەكێتی سوودمەند دەبن

12 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە هەوڵەكانی یەكێتی سوودمەند دەبن

یەكێتی خزمەتێكی دیكە بەناوچە جێناكۆكەكان دەكات و دواجار بڕیار لەبارەی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكانەوە بۆ سەر میلاكی پەروەردەی فیدڕاڵ درا، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "بڕیارەكە گرفتی مامۆستا و فەرمانبەرانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان چارەسەر دەكات".

 

هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان بەردەوامە و گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكانەوە بۆ سەر میلاكی پەروەردەی فیدڕاڵ، خزمەتێكی دیكەی یەكێتییە بەو ناوچانە.

 

سەباح حەبیب قادر جێگری دووهەمی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "بە هەوڵە بەردەوامەكانی فراكسیۆنی یەكێتی توانرا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق بكات بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی گواستنەوەی مامۆستایانی ناوچە جێناكۆكەكان بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ".

 

"بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 26-12-2022 وەزارەتی پەروەردەی عیراق لیژنەیەكی پێكهێنا و لیژنەكەش ماوەی 52 هەفتەیان لەبەردەمدایە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و  گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكانەوە بۆ سەر میلاكی پەروەردەی فیدڕاڵ" سەباح حەبیب قادر وادەڵێت.

راشیكەیاند: "ئەو مامۆستایانەی كە بڕیارەكەیان بۆ دەركراوە خەڵكی رەسەنی ناوچە جێناكۆكەكانی دەرەوەی هەرێم وەك كەركوك و خانەقین و دیالەن، بەڵام بەهۆی سیاسەتی تەرحیلی رژێمی بەعسەوە راگوێزراون و مافی خۆیانە راژەكانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر میلاكی پەروەردەی فیدڕاڵ".

 

 

یەكێتی شەش ساڵە لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كورد

 

جێگری دووهەمی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەئكیدیشیكردەوە: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ساڵی 2017 ەوە لە هەوڵداین بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكانەوە بۆ سەر میلاكی پەروەردەی فیدڕاڵ، بەڵام بە هۆكاری هونەری و نەبوونی بودجە جێبەجێكردنی داواكارییەكەمان دوادەخرا".

 

سەرۆك بافڵ بەڵێنەكەی بۆ كەركوك و ناوچەجێناكۆكەكان جێبەجێ كرد

 

پێشتریش پەروین فاتیح حەمید، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لەكەركوك لەلێدوانێكیدا بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا سەرۆك بافڵ سەردانی كەركوكی كرد و لەگەڵ رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان كۆبووەوە، داوامانكرد لەحكومەتی ئایندەی عیراق خوێندنی كوردی بەهەند وەربگیرێت لەبەرئەوەی ئەمبابەتە زۆر گرنگە بۆ كورد و كەركوك و یەكێتیش، هەربۆیە بەڵێنەكەی بۆ كەركوك جێبەجێ كرد و چیتر رێگانادات مامۆستایانی بەشی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان ببنە قوربانی ململانێكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق".

"سەرۆك بافڵ بەڵێنی پێداین كە هەموو هەوڵەكانی لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عیراق لەسەر ئەو پرسە بخاتەگەڕ و ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، رێگەنەدات مامۆستایانی بەشی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان ببنە قوربانی ململانێكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق" پەروین فاتیح وادەڵێت.

 

بڕیارەكە گرفتی مامۆستا و فەرمانبەرانی كورد چارەسەر دەكات

 

"دەبێت حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پێشوازی لەبڕیاری گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكانەوە بۆ سەر میلاكی پەروەردەی فیدڕاڵ بكەن، چونكە بە جێبەجێكردنی گرفتی مامۆستا و فەرمانبەرانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان چارەسەر دەبێت" سەباح حەبیب قادر وادەڵێت.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان ژمارەیان زیاتر لە 12 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرە كە لەئێستادا مووچە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن، بەڵام كارو بارە ئیدارییەكانیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراقە و ئەمەش كێشەی زۆری بۆ مامۆستایان و خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان دروستكردووە، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت و مووچەی ئەو مامۆستایانە دەخرێتە سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق.

یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندنی كوردی له‌جێناكۆكه‌كان ده‌كات

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket