riklam

یه‌كێتی وه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوی ئینته‌رناشناڵ له‌خه‌می ژینگه‌دایه‌

کوردستان 02:19 PM - 2023-01-03
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ەیکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ەیکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌خه‌می ژینگه‌یه‌كی باشتره‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مامی ده‌ستپێكردووه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ئه‌ندامی رێكخراوی سۆشیالیست ئینته‌رناشناڵه‌و پاراستنی ژینگه‌ به‌كاری له‌پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت".

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند: "ئێمه‌ هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ له‌خزمه‌ت پاراستنی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌ماندابێت، پرسی ژینگه‌مان كردوه‌ته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆمان و هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام-یش له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌و پێناوه‌دایه‌".

حكومه‌تی عیراق پشتیوانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ-ه‌

پاراستنی ژینگه‌ كاری له‌پیشینه‌و داهاتووی یه‌كێتییه‌، هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام جێی بایه‌خی حكومه‌تی عیراقه‌و پشتیوانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كات.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ لیدوانێكیدا بە سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه‌ جێی بایه‌خی حكومه‌تی عیراقه‌و وه‌زیری ژینگه‌ به‌گرنگییه‌وه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ڕوانێت".
ده‌شڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ندامی رێكخراوی سۆشیالیست ئینته‌رناشناڵه‌، پاراستنی ژینگه‌ به‌كاری له‌پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت، له‌ئاستی جیهانیش پرسی ژینگه‌ گرنگی زیاتری پێده‌درێت، بێگومان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌".

یه‌كێتی له‌خه‌می نه‌وه‌كانی داهاتوودایه‌

یه‌كێتی خه‌می گه‌وره‌ی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی باشتره‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، هه‌وڵه‌كانیشی له‌و پێناوه‌دا چڕكردوه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ژینگه‌یه‌كی خاوێن پێشكه‌ش به‌ نه‌وه‌كانی داهاتوو بكات.
لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پاراستنی سه‌وزایی و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، بۆیه‌ بڕیاری سه‌رۆك بافڵ بۆ رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ كوردستان ده‌كات، ئێمه‌ش پێشوازی و پشتیوانی ته‌واو له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كه‌ین".
"له‌سه‌ر ئاستی جیهان بایه‌خێكی زۆر به‌ ژینگه‌ ده‌درێت و ئومێد ده‌كه‌ین هاووڵاتیانی كوردستانیش له‌و بایه‌خه‌ تێبگه‌ن و پشتیوانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بن، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی گشتییه‌و خه‌می گه‌وره‌ی یه‌كێتی-یشه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان"، لوقمان وه‌ردی وایوت.

سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌سه‌ر

 له‌یادی دامه‌زرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مامی داو ئێستاش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.
ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سوپاس بۆ سه‌رۆكه‌ خاكی و دڵسۆزه‌كه‌ی كوردستان، هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام رۆحێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ به‌ به‌ری هه‌رێمی كوردستاندا".
ده‌شڵێت: "سه‌رۆك بافڵ له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دا به‌ڵێنی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مامی دا، ئێستاش به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌ سه‌رو ئێمه‌ش پشتیوانی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كه‌ین".

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر بڕیار و راسپارده‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی سلێمانی و سه‌وزكردنی كوردستان هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی رواندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه ‌و بڕیاریشه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وامبێت.
#ئاشتكردنه‌وه‌ی_سلێمانی

یەكێتی وەك یەكەم حزبی عیراق لە خەمی ژینگەدایە
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket