riklam

داهاتی سێ رۆژی رابردووی سلێمانی بزانە؟

کوردستان 10:42 AM - 2023-01-03
داهاتی سایتی شەفافیەت

داهاتی سایتی شەفافیەت

لە سێ رۆژی رابردوودا داهاتی شەفافیەت زیاتر لە یەک ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو داهات زیاتر لە پێنج ملیار دینار بووە.

 

داهاتی سێ رۆژی رابردوو (31/12، 1/1، 2/1)ی گەنجینەکانی سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان یەک ملیار و 185 ملیۆن و 918 هەزار و 250 دینار بووە، بەجۆرێک کە یەک ملیار و 185 ملیۆن و 104 هەزار و 200 دیناری نەختینە بوەو 814 هەزار و 50 دیناری چەک بوەو مقاصە سفرە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی رابردوو لە رۆژی 24-12-2022 تا 30-12-2022، بڕی 5 ملیار و 51  ملیۆن و 169 هەزار و 850  دینار بووە، بەجۆرێک کە زیاد لە 5 ملیار دیناری نەختینەیە.

سایتی شه‌فافیه‌ت  ئۆپشنی 6 گه‌نجینه‌ و 27 وه‌زاره‌ت و 600 فه‌رمانگه‌ی تێدا دیاریكراوه‌ و رۆژانه‌ زانیاری و داتاكان له‌م رێگه‌ دیجیتاڵییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان ده‌خرێته‌ روو تاوه‌كو شه‌فافیه‌تی داهات بۆ هه‌مووان بێت.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و رۆژی 15-12-2022 له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "رۆژانه‌ و سه‌عات به‌سه‌عات سه‌رجه‌م داهاتی گه‌نجینه‌كان له‌رێی سایتی شه‌فافیه‌ته‌وه‌ https://shafafiat.com تۆمارده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket