دوو حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی هوانه له هه‌ولێر هه‌یه و حكومه‌ت بێده‌نگه
کوردستان 06:03 PM - 2023-01-02حكومه‌ت ده‌بێت یه‌كهه‌ڵوێست بێت
زیاتر له دوو رۆژه حكومه‌ت بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه به‌رامبه‌ر دوو حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵكردن به ژماره‌یه‌ك كچ و ژن كه له‌شه‌وی ساڵی نوێ له هه‌ولێركرا و تائێستا هیچ تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیرنه‌كراون، له كاتێكدا حاڵه‌تێكی هاوشێوه به‌رامبه‌ر به‌كچێك له هوانه‌ی سلێمانی كرا و جوتیار عادل وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ده‌ركرد.
دوو هه‌ڵوێستی حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان و كچان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت نیگه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:" ده‌بێت حكومه‌ت بێ جیاوازی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره قێزه‌ونانه هه‌بێت كه دژی ژنان و كچان ده‌كرێن، نه‌ك بۆ روداوه‌كانی سلێمانی هه‌ڵوێستی هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌ر نادادییه‌كانی هه‌ولێریش دژی ژنان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه‌وه كردوه‌و داوای لێكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هوانه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر كچێك ده‌ستگیربكرێن و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، 16 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ستگیر كراون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ له‌ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوو حاڵه‌تی هێرش و په‌لاماردان و گێچه‌ڵكردن له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجه‌وه بۆ سه‌ر چه‌ند كچێك هه‌بوو به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ستگیرنه‌كراون و وته‌بێژی حكومه‌ت و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ش بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
حكومه‌ت ده‌بێت یه‌كهه‌ڵوێست بێت
شادی نه‌وزاد جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌ر توندوتیژییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان دژی ژنان رووبدات پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك چاو سه‌یری بكات، نه‌ك پرسی ژنان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاربهێنرێت".
"ساڵی رابردوو ته‌نها چه‌ند رۆژێكی مابوو بۆ هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان، كاتێك ماریا له قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی هه‌ولێر كوژرا، به‌ڵام نه‌ماندی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێك و ئیدانه‌یه‌كی ئه‌و روداوه‌و چه‌ندین روداوی تری له‌و شێوه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی بكات" شادی نه‌وزاد وایوت
جیاوازی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، چالاكوانانی ژنانی نیگه‌ران كردوه‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه واهه‌ستبكرێت حكومه‌ت وه‌ك پرسێكی لاوه‌كی له پرسی ژنان بڕوانێت.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌و جیاوازییه‌ی حكومه‌ت ده‌یكات ئێمه‌ی وه‌ك چالاكوانانی ژنان و هه‌م وه‌ك په‌رله‌مانتاریش ته‌واو بێزار كردوه‌و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین"
"پرسی ژنان لای حكومه‌ت وه‌ك پرسێكی گرنگ لێی ناڕوانرێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی حزبی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش مه‌به‌ستی شه‌خسی"، شادی نه‌واد وایوت.
وته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌قڵیه‌تی زۆن تێپه‌ڕێنێت
له هه‌ولێر دوو حاڵەتی په‌لامار و هێرشی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی هوانه‌ی سلێمانی هه‌بوو، به‌ڵام وته‌بێژی حكومه‌ت كه وته و به‌ڵاغه‌كانی ته‌عبیر له هه‌ڵوێستی حكومه‌ت ده‌كات ته‌واو جیاوازه و بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی ده‌نگی هه‌ڵبڕی و بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ولێریش بێده‌نگه و هه‌ڵوێستی نییه، له كاتێكدا ده‌بێت حكومه‌ت دووربێت له جیاكاری و رێره‌وی چه‌وت.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "پێویسته لێدوانی ره‌سمی حكومه‌ت ئه‌قڵیه‌تی زۆن تێپه‌ڕێنێت و به‌چاوی سیاسه‌ت و حزبایه‌تییه‌وه ته‌ماشای ناوچه‌كان نه‌كرێت، چونكه ئه‌و رووداوانه‌ی بۆ هه‌ولێر ئازار به‌خشن به هه‌مان شێوه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ئازار به‌خشن".
ده‌بێت وته‌بێژ وردبین و بێلایه‌ن بێت
هه‌ڵوێسته‌كانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان هه‌میشه وایكردووه كه وه‌ك وته‌بێژی حزبێك ده‌ربكه‌وێت نه‌ك حكومه‌ت.
د.شێركۆ جه‌بار سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنیكی میدیا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌بێت پسپۆڕ بێت له‌بواری راگه‌یاندنداو ئه‌و وتار‌و راگه‌یاندراوانه‌ی به‌ناوی حكومه‌ته‌وه بڵاویده‌كاته‌وه پیشه‌ییبوونی كاری رۆژنامه‌وانی پێوه‌دیاربێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته وته‌بێژ وردبین و بێلایه‌ن و پیشه‌یی كار بكات".
" وته‌بێژی حكومه‌ت پێویسته تایبه‌تمه‌ندی كاره‌كه‌ی بپارێزێت و وه‌ك وته‌بێژی حزبێك ره‌فتار نه‌كات كه به داخه‌وه وته‌بێژی ئێستای حكومه‌ت له روانگه‌ی ئێمه‌ی پسپۆڕانی میدیا و خه‌ڵكه‌وه حزبییه" د.شێركۆ جه‌بار وایوت.
پسپۆره‌كه‌ی بواری میدیا ده‌شڵێت: "كاتێك حكومه‌ت له‌رێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه بۆ دوو رووداوی هاوشێوه كه‌له هه‌ولێر و سلێمانی روویانداوه هه‌ڵوێستی جیاوازی ده‌بێت، ئه‌مه‌یه نایه‌كسانی نیشانده‌دات و هه‌ست به‌وه ده‌كرێت ئینتیمای حزبی تێكه‌ڵ به‌كاری حكومه‌ت كراوه".
رۆژی 30-12-2022، ژماره‌یه‌ك مێرد منداڵ له‌گه‌ڕه‌كی هوانه له‌سلێمانی هێرشیان كرده سه‌ر كچێك و پاش كه‌متر له 24 سه‌عات له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه 16 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ستگیركران، ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه، شه‌وی 1-1-2023، له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجه‌وه له‌هه‌ولێر له دوو رووداودا هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند كچێك له‌نزیك قه‌ڵای هه‌ولێر، رووداوه‌كان له سۆشیال‌میدیا بڵاوكرانه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ رووداوه‌كه‌ی سلێمانی كه‌ناڵه ره‌سمی و سێبه‌ره‌كانی پارتی خۆیان له رووماڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی هه‌ولێر دزییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سلێمانیان بڵاوكرده‌وه.
PUKMEDIA
دروست بوونی شەر لە ناوبازاڕی هەولێر لەکاتی ئاهەنگ گێران بۆ ساڵ نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23