riklam

به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی خێزانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ پاره‌ سوتاوه‌كه‌یان بۆ ده‌گۆڕدرێت

کوردستان 03:11 PM - 2023-01-02
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕ‌یاری دا پاره‌ سوتاوه‌كانی خێزانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بگه‌ڕ‌ێندرێته‌وه‌ بۆ بانك و پاره‌ی نوێ وه‌ربگرنه‌وه‌.

سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" قوباد تاڵه‌بانی بانكی هه‌رێمی راسپاردوه‌ سه‌رجه‌م پاره‌ سوتاوه‌كانی هاووڵاتییه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ربگیرێته‌وه‌و بۆی بگۆڕ‌ن به‌پاری نوێ، چونكه‌ ته‌واوی پاره‌كان ژماره‌ی بانكییه‌كه‌ی پێوه‌ ماوه‌".

له‌ دوو رۆژی رابردوودا 37 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی 5 هه‌زار دۆلار و ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ماڵێك له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ھۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ سوتا، وه‌ك هاوكارییه‌كیش بۆ ئه‌و خێزانه‌، قوباد تاڵه‌بانی بانكی هه‌رێمی راسپارد پاره‌ سوتاوه‌كه‌ بۆ ئه‌و خێزانه‌ بۆ بگۆڕن.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket