riklam

دووەمین ژمارەی هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە

جیهان 09:54 AM - 2023-01-02
دووەمین ژمارە

دووەمین ژمارە

سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ، دووەمین ژمارەی بڵاوكراوەی هەفتانەی ئەلیكترۆنی دەركرد، كە بەزمانی ئینگلیزییە.

بڵاوكراوە ئەلیكترۆنییەكە بابەتە گرنگەكانی هەفتە لە خۆدەگرێت و بە شێوەی ئەلیكترۆنی بڵاودەكرێتەوە ، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاترە بە وەرگریی زمانی ئینگلیزی و هەروەها گەیاندنی پەیامی سیاسیی و میدیایی رەسمی یەكێتییه بە جیهانی دەرەوە.
ئەم بڵاوكراوەیە لەسەر پێگەی رەسمی ئۆپشنی هەیە و ژمارەكان لەوێدا دادەنرێت.

ئەم بڵاوكراوەیە یەكەمینجارە لە مێژووی تەمەنی سایتەكە لە بەشی ئینگلیزی دادەنرێت و لە چوارچێوەی بایەخپێدانی مەكتەبی راگەیاندندایە بە گەشەپێدانی بڵندگۆ میدیاییەكانی، بەو پێیەی پێگە ئەلیكترۆنییە جیهانییە بەناوبانگەكان بایەخ بەم شێوازە دەدەن .

بۆ بینینی نیوز لێتری هەفتانە ئەم لینکە کلیک بکە.....

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket