حکومەت خۆی لە شەفافیەتی هەولێر و دهۆک دەدزێتەوە
کوردستان 11:17 AM - 2023-01-01دهۆک و هەولێر
ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک و هەولێر رایدەگەیەنن، کە شه‌فافییه‌ت پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جێگیر ده‌كات و متمانه بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆیە زەروریەتە لەو دووپارێزگایەش شەفافییەت هەبێت و نابێت حکومەت خۆی لێ بدزێتەوە.
پارێزگای دهۆك له‌رووی
جوگرافییه‌وه له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوسنووره‌و
داهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
عیماد شوكر گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "شه‌فافییه‌ت پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و پیرۆزه‌و به‌تایبه‌ت
پێویسته له‌پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ بكرێت، چونكه دهۆك داهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ر
ده‌كات، له‌كاتێكدا حكومه‌ت خۆی له‌شه‌فافییه‌ت ده‌دزێته‌وه".
" نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له‌دهۆك وایكردوه له‌سه‌ره‌تای
دروستبوونییه‌وه هیچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت به‌رپرسی خاڵه سنوورییه‌كه‌ش ئاگاداری
داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل نه‌بێت و خه‌ڵكی دهۆكیش مافی خۆیانه وه‌ك
سلێمانی ئاگاداری داهات و خه‌رجی پارێزگاكه‌یان بن، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه چه‌ندین
خاڵی سنووری گه‌وره‌ی ره‌سمی و ناڕه‌سمی له‌نێوان ئه‌م پارێزگایه‌و دوو وڵاتی گه‌وره‌ی
وه‌ك توركیا و سوریادا هه‌یه"." عیماد گۆران وای وت.
هه‌ولێر له‌شه‌فافییه‌ت بێ به‌ش نه‌كرێت
رێباز بیركۆتی سه‌رۆكی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " قوباد تاڵه‌بانی له‌راگه‌یاندنی
پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌تدا خزمه‌تێكی باشی به پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌سلێمانی كرد و له
هه‌موو جیهاندا پرسی شه‌فافیه‌ت پرسێكی گشتییه ".
"پێویسته خه‌ڵكی هه‌ولێر پشتگیری پرۆژه‌كه‌ی قوباد
تاڵه‌بانی بكه‌ن، چونكه مافی خۆیانه وه‌ك خه‌ڵكی سلێمانی بزانن داهات و خه‌رجی
پارێزگاكه‌یان چه‌نده‌و چۆن خه‌رج ده‌كرێت". سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای هه‌ولێر وایوت.
شاراوه‌یی داهات و خه‌رجی حكومه‌ت وایكردووه كه
متمانه لاوازبێت، به‌تایبه‌تی له‌لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌تی
هه‌رێم و هاوڵاتیانیش به‌گشتی، بۆیه شه‌فافیه‌ت ئه‌و متمانه له ده‌ستدراوه ده‌گێڕێته‌وه.
رێباز بیركۆتی ده‌ڵێت:"پێویسته لایه‌نه‌كانی
پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به گرنگی و له‌روانگه‌ی دڵسۆزییه‌وه له‌پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت
بڕوانن، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه له‌خه‌ڵكه‌وه بۆ حكومه‌ت" .
" شه‌فافییه‌ت جۆرێكه له‌خواستی گشتی، هاووڵاتیان ده‌یانه‌وێت
داهات و خه‌رجی بزانن، بۆیه پێویسته وه‌ك مافێكی تاك خه‌ڵكی لێ بێبه‌ش نه‌كرێت و
"نه‌ك ته‌نها بۆ سلێمانی، ئه‌م پرسه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویسته
حكومه‌تی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر بكات و گه‌شه به‌شه‌فافییه‌ت بدات" سه‌رۆكی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر واده‌ڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی: کۆتایی بە ستەمی سەر عەشیرەتەکانی بادینان دەهێنین
10:33 PM - 2024-10-07 -
سەدان هەڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکەن
09:57 PM - 2024-10-07 -
شێخ جەعفەر: تەنها یەکێتی باوەڕی بەگۆڕانکارییە
07:42 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-10-07 پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەو هەژماری مەسرور دەهێنێت
ئاسایش وردەکاری و بەڵگەی ڤیدیۆیی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی دەخاتەڕوو
05:28 PM - 2024-10-07
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: وه‌ك جێگره‌وه‌ی هه‌ژماری من هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی بانكه فیدراڵییه‌كان ده‌ده‌ین
03:10 PM - 2024-10-07
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
زۆرترین خوێنراو
-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: وه‌ك جێگره‌وه‌ی هه‌ژماری من هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی بانكه فیدراڵییه‌كان ده‌ده‌ین
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
کوردستان 02:32 PM - 2024-10-07 -
شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
کوردستان 02:28 PM - 2024-10-07 -
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
کوردستان 01:52 PM - 2024-10-07 -
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-10-07 -
سبه‌ینێ كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی یه‌كێتی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بافڵ له‌گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كات
کوردستان 12:09 PM - 2024-10-07 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ شێخ جەمال تاڵەبانی
پرسەنامە 11:22 AM - 2024-10-07 -
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان هەژماری من-مەسرور رەتدەکەنەوە
کوردستان 10:46 AM - 2024-10-07