riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک بۆ پشکی ھەرێم و شایستە داراییەکان دەدەین

کوردستان 06:50 PM - 2022-12-31
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 

پشکی ھەرێم و شایستە داراییەکان بەنسبەت یەکێتی ئەولەویەتەو ھەموو ھەولێکی لەپێناودا دەدەین

لە چوارچێوەی دیدارەکانی لەبەغدا ‌‎، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک) جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان دەکاتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایدەگەێنێت: ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان.

 

دەشڵێت:" بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانمان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەین و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین، كە ئەمەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەین".

یەکێتی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک دەچێت

لەبارەی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێگیرکردن و دەستەبەرکردنی مافە داراییەکان، هاووڵاتییەک پێی وایە کێشەی سەرەکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بریتیە لە مافە داراییەکانیان بەجۆرێک وا کۆتایی ساڵە تەنها ١١ مووچەمان وەرگرتووە.
دەشڵێت:"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە دروستبوونیەوە پەیڕەوی هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەن کە هیچ لاری نەبوو لە دەرگای هەر کەس و لایەنێک بدات تا خزمەتی خەڵکی پێ بکات".
"سەرۆک بافڵیش لە ئێستادا لەسەر هەمان رێباز دەروات و پێی ئاساییە هەفتەی جارێک بۆ دووان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان تا بتوانێت لە بوودجەی ساڵی داهاتوو مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر و جێگیر بکات لە ئێستادا یەکێتی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک دەچێت". ئەو وایوت

کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان دەکەین

لە درێژەی دیدارەکانیدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژە بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: نیەتێکی نیشتمانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور بۆ ئەمەش دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکار  پشتیوان بن بۆ کۆتایی هینان بەم کێشەیە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەکانمان تاکو هەمووان پێکەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان بکەین و داهاتوویەکی پرشنگدار دەستەبەربکەین.
لەو روانگەیەشەوە هاوڵاتیەکی دیکە پێی وایە  ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەدرێت بەتایبەت هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تایبەتتر سەرۆک بافڵ تالەبانی مایەی دڵخۆشین.
وتیشی: لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە تا دەگاتە ئێستا کێشەی هەرێم و بەغدا ساڵانە دووبارە دەبێتەوە بە تایبەتی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵدا بۆیە یەکێتی هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە تاوەکو ئەو کێشانە بنبڕ بکات.
 " پێویستە لەپەرلەمانی عیراق بە هیممەتی دڵسۆزانی کورد بە تایبەت یەکێتی کە نیەتی باشترە لە هەموو حزبەکانی تر" ئەو وایوت

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەهەرێمی کوردستان خەمخۆر و داکۆکیکاری ماف و خەمەکانی خەڵکە، لە بەغداش سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە خەمی بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket