riklam

سەرۆک بافڵ: نیەتی نیشتمانی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا

کوردستان 10:40 PM - 2022-12-30
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پرسە ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەسیاسییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم کرد و رایگەیاند: "نیەتێکی نیشتمانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور. بۆ ئەمەش دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکار و پشتیوانبن بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەکانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان بکەین و داهاتوویەکی پرشنگدارتر بونیاد بنێین".

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket