riklam

ئەندامێکی سەرکردایەتی: تۆمەت هەڵبەستن یەکێتی لەخزمەتی کەرکوک ساردناکاتەوە

کوردستان 07:37 PM - 2022-12-30
شاری کەرکوک و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شاری کەرکوک و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەزاری جبورییەوە، ئەندامی حزبەکەی توشی شڵەژان کردووەو دەیانەوێت بە تۆمەت بەخشینەوە بۆ یەکێتی پەردەپۆشی کارەکانیان لەکەرکوک بکەن و یەکێتی لە خزمەتکردنی کەرکوک سارد بکەنەوە، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتکردنی کەرکوک بەردەوامە و بەوجۆرە دەمێنێتەوە و خزمەتی ئەو شارە دەکات.

رێگای عەقڵانییەت هەڵبژێرن، نەک تۆمەت بەخشینەوە

ئەو تۆمەتانەی بۆ یەکێتی دروست دەکرێن هیچ بنەمایەکی راستیان نییە و ئەو کەسانەی ئەو تۆمەتانە دروست دەکەن تەنها بۆ پەردەپۆش کردنی بەرنامەکانی خۆیانە، چونکە هەموو کەسێک دەزانێت یەکێتی و کەرکوک دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و یەکێتی هەمیشە هەوڵی خزمەتکردنی کەرکوک دەدات.
دریڤان عەبدولقادر، ئەندامی سەرکردایەتی کەرکوک-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەبوو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کە لەو پۆستەدایە، رێگای عەقڵانیەت و مەنتیق هەڵبژێرێت و بە زانیاری دروستەوە قسەبکات، نەک تۆمەت ببەخشێتەوە".
"راکان جبوری لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دا ئاماژە بەوە دەکات کە پەیوەنییان لەگەڵ پارتی چەند توندوتۆڵە، هەروەها لە بەرنامەی دیکەدا مەشعان جبوری ئاماژەی بەوەکردووە کە پارتی کاتی روخانی سەدام حوسەین دەرگای ئاواڵابووە بۆ بنەماڵەکەی کە لە هەولێر نیشتەجێ ببن و بیانپارێزن، بۆیە پێش ئەوەی تۆمەت بۆ یەکێتی دروست بکەن باشترە وەڵامی ئەو دوو بەڕێزە بدەنەوە"، دریڤان عەبدولقادر وای وت.

کەرکوک و یەکێتی دوانەیەکی لێکدانەبڕاون

دەشڵێت:" ئەو تۆمەتانەی بۆ یەکێتی دروست کراون هیچ بنەمایەکی راستیان نییە، کەرکوک و یەکێتی دوانەیەکی لێکدانەبڕاون، یەکێتی لەوەتەی هەیە ئامانجی خزمەتکردنی شاری کەرکوک و رزگارکردنی نەتەوەکانی شاری کەرکوک بووە لە ستەم، یەکێتی تاکە حزب بووە کاری بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ئەو تۆمەتانەی بۆ یەکێتی هەڵدەبەستن تەنها بۆ پەردەپۆشکردنی بەرنامەکانی خۆیانە، چونکە خەڵک دەپرسێت ئەگەر وایە خێرە منداڵەکانی راکان جبوری لە هەولێر دەخوێنن و لە سلێمانی نین؟.

میدیاکانی حزبەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا بە چ جۆرە پارەیەک بەڕێوەدەچن؟

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندین قوربانی گەورەی داوە دژی تیرۆر و هەموو هاووڵاتییەک ئەو راستییە دەزانێت و ئەوەش ئاشکرایە لەئێستادا یەکێتی رۆڵی گەورەی هەیە لە پاراستنی کەرکوک لە مەترسییەکانی تیرۆر.
لەبارەی تۆمەتەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە پارتییە، نوسەر شێخ سەروەر بەرزنجی لەوتارێکدا کە بۆ PUKMEDIA ی ناردووە ئاماژە بەوە دەکات: "لەشاخەوان عەبدوڵڵا دەپرسم میدیاكانی حیزبەكەی بەچ جۆرە پارەیەك بەڕێوەدەچن؟، كەپارەیەكی خەیاڵی بۆ میدیاكانیان دابین دەكرێت، سەرچاوەی ئەو پارەیە كوێیە؟، دیارە میدیاكانی ئەوان بەپارەی دەستكەنەی نۆك بەڕێوەدەچن؟".

یەکێتی دژی تیرۆر قوربانی گەورەی داوە

نوسەر نوسیویەتی: "لای ھەموو خەڵكی كوردستان روونە یەكێتی چ قوربانییەكی گەورەی داوە لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و لەو پێناوەش سەدان پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی لەدەستداوە، ئێستاش یەكێتی رۆڵی زۆر گەورەی ھەیە لەپاراستنی كەركوكییەكان لە مەترسیەكانی تیرۆر".

 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەو کارنامەی کە پێشکەشی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی کردووە گرنگییەکی زۆری بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داوە و چەندین بڕگە لە کارنامەکەدا چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە وەک، "دروستکردنی لیژنەیەک بۆ ماددەی 140، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی کە لەسەر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بوون گوازرانەوە بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عیراق و هەروەها پێکهێنانی لیوایەکی هاوبەش لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا بۆ پاراستنی ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمانە وایکردووە کە هەندێک لەوانەی چاویان بە سەرکەوتنەکانی یەکێتی هەڵنایەت بکەونە تۆمەت بەخشینەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەرجارە و تۆمەتێک بۆ یەکێتی دروست بکەن".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket