riklam

سەرۆک بافڵ: بەڕێککەوتنی نیشتمانی پشکی دارایی هەرێم چارەسەر بکرێت

کوردستان 05:06 PM - 2022-12-30
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا كۆبوونەوە.

‌‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێكران و پرسی بودجەی عیراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. هەردوولا هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‌‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند: "ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانمان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەین و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین، كە ئەمەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەین".

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket