riklam

پشووەکان داهاتی سلێمانی کەم دەکاتەوە

کوردستان 10:05 AM - 2022-12-27
 پشووەکان داهاتی سلێمانی کەم دەکاتەوە

پشووەکان داهاتی سلێمانی کەم دەکاتەوە

بەپێی نوێترین ئەپدەیتی سایتی شەفافیەتە بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی سێ رۆژی رابردوو دوو ملیار و 444 ملیۆن و 684 هەزار و 900 دینارە.

 

لەو داهاتەش بەهۆی پشووی رەسمی سەری ساڵ کەمترین بڕە پارە وەک چەک هەیە کە بڕەکەی دوو ملیۆن و 217 هەزار و 50 دینارە و داهاتی نەختینە بڕەکەی دوو ملیار و 442 ملیۆن و 767 هەزار و 85 دینارە.

 

سایتی شەفافیەت  ئۆپشنی  6 گەنجینە و 27 وەزارەت و 600 فەرمانگەی تێدا دیاریكراوە و رۆژانە زانیاری و داتاكان لەم رێگە دیجیتاڵییەوە بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە روو تاوەكو شەفافیەتی داهات بۆ هەمووان بێت.

ئەم پڕۆژەیە یەكەمینجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان هەیە و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانەوە راگەیەندراوە وەك هەنگاوی یەكەم.

 

پێشتر سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رۆژانە و سەعات بەسەعات سەرجەم داهاتی گەنجینەكان لەرێی سایتی شەفافیەتەوە https://shafafiat.com/ تۆماردەكرێت و بڵاودەكرێتەوە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket