riklam

راكان جبوری په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی لاده‌دات

کوردستان 03:07 PM - 2022-12-26

راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌رێی خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه‌ نامه‌ و په‌یامه‌كان بۆ پارتی و حكومه‌ت ده‌نێرێت و له‌گه‌ڵ شه‌خه‌وان عه‌بدوڵاش كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌"، له‌ كاتێكدا پێشتر كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی به‌ میدیاكانی حزبه‌ی وت:" وه‌ك پارێزگار پێشوازی له‌ راكان جبوری ناكه‌ن و پارێزگارێكی سه‌پێندراوه‌ "!.

راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی فه‌لوجه‌-دا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و پارتی دیموكراتی كوردستان لاده‌دات و ده‌ڵێت:"له‌رێی خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌ و په‌یامه‌كانمان ئاڵوگۆڕ‌ ده‌كه‌ین و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق) له‌پشكی پارتی ئاگاداره‌" .

 

" له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا من و  شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ماڵی خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆبووینه‌وه‌و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك كۆبووینه‌ته‌وه‌ و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كردووه‌" راكان جبوری وایوت.

پارتی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ راكان جبووری هه‌یه‌

 

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی كه‌ركوك-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌هێز بووه‌"و "هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌شی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌بووه‌، پارتی هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی بووه‌".

"له‌دوای ریفراندۆم و ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركوك دا هات، ئێمه‌ و پارتی ده‌مانتوانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست و چه‌ندین پیلانی گێڕا بۆئه‌وه‌ی كوردێك نه‌بێته‌ پارێزگاری كه‌ركوك"، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود واده‌ڵێت.

چه‌واشه‌كاری حیكایه‌تخوانه‌كه‌ی پارتی

 

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی كه‌ركوك-ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "پارتی له‌ڕێگه‌ی حیكایه‌تخوانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ كه‌مال كه‌ركوكی-ه‌ ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چواشه‌ بكات و وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت كه‌ پارتی و راكان جبوری هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام راكان جبوری راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:" له‌گه‌ڵ پارتی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه‌ و ته‌باین".

 

حكومه‌ت به‌ئینتمای پارتی بیر له‌كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌

 

"پارتی حكومه‌تی هه‌رێمی ئیستغلال كردووه‌ تا به‌ ئینتیمای حزبی بیر له‌ كه‌ركوك بكاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌كاتی پێش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك رێككه‌وتبوون كه‌ راكان جبوری له‌جێی خۆی بمێنێته‌وه‌و پشتیوانی بكه‌ن"، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وای وت.

ده‌شڵێت: "راكان جبوری به‌ ئاشكرا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، شاخه‌وان عه‌بدوڵا پردی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ته‌ و هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك و ئاڵوگۆڕێكی سیاسی هه‌بێت له‌ڕێی ئه‌وه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كرێت".

مافی یه‌كێتیه‌ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكات

 

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ده‌ڵێت: "به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌مه‌ له‌و شاره‌ و مافی خۆیه‌تی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره‌ دیاریی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، یه‌كێتی له‌ كارنامه‌كه‌یدا كه‌ ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه‌ به‌ ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك كردووه‌و جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری وه‌ك چاره‌سه‌ر خستووته‌ كارنامه‌كه‌ییه‌وه‌ ". 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقدا چه‌ند داوایه‌كی له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌لی عیراق پێشكه‌شكردو له‌ئێستاشدا داواكارییه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوێی عیراقه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ته‌نها له‌و ماوه‌ كورته‌دا له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی مادده‌ی 140 به‌گه‌ڕخراوه‌ته‌وه‌و مووچه‌و بودجه‌ی لیوای 20ی پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌دا جێگیركراوه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندنی كوردی-یش له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كراوه‌.

PUKMEDIA

به‌ڤیدیۆ راستییه‌كان له‌زاری راكان جبووری-یه‌وه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket