riklam

خەباتی ئاشتییانەی یەكێتی بۆ مافەكانی كوردە

کوردستان 11:54 AM - 2022-12-22
 خەباتی ئاشتییانەی یەكێتی بۆ مافەكانی كوردە

خەباتی ئاشتییانەی یەكێتی بۆ مافەكانی كوردە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال خۆی بەخاوەنی پرسە نیشتمانییەكان دەزانێت و هەمووكات هەوڵی داوە پاڵپشتی سیاسی و سەربازی و مرۆیی پارچەكانی كوردستان بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆكانی پارتی یەكێتی دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان دەڵێت: "یەكێتی پشتیوانی هەموو خەباتێكی مەدەنی و ئاشتیانە لەپێناو پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورددا دەكات و لەسەر ھەمان رێچكەی سەرۆك مام جەلال درێژە بە سیاسەتی كوردستانیانەی خۆمان دەدەین و ئامانجمان یەكڕیزی و تەبایی نێو ماڵی كوردە".



یەكێتی گفتوگۆی كردووەتە بنەمای كارەكانی 

 

سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە رابردوودا یەكێتی بە رابەرایەتی سەرۆك مام جەلال هەمیشە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی كردووەتە بنەمای كارەكانی لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان و دەرەوە، دیارە سەرۆك بافڵ-یش لەسەر هەمان رێچكە بەردەوامە و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادرانی یەكێتیش لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بیكەینە پاشخانێكی بنەڕەتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان". 

 

یەكێتی خۆی بەخاوەنی پرسە نیشتمانییەكان دەزانێت

"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی بەخاوەنی پرسە نیشتمانییەكان دەزانێت و لەجەنگی تیرۆردا پاڵپشتی سیاسی و سەربازی و مرۆیی رۆژئاوا بووە، بۆیە دەستپێشخەری دەكات بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد بەڕێگای چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی و دیالۆگ، وەك چۆن پێشتر سەرۆك مام جەلال دەستی ئاشتی درێژكردووە و هەوڵیداوە بە دیالۆگ لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە چارەسەری سەرجەم كێشەكانی كورد بكات، سەرۆك بافڵ-یش دەیەوێت بەهەمان میكانیزم كێشەكان چارەسەر بكات" لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەڵێت.

 

یەكێتی دیالۆگ بەچارەسەر دەزانێت

 

سالار سەرحەد دەشڵێت: "یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بژاردەی شەڕ رەتدەكاتەوەو لە بەرامبەردا دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ بەچارەسەر دەزانێت، سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رۆژئاوا لەو چوارچێوەیەدا، هاوكات كۆبوونەوەی باڵای لوتكە كە لەماوەی رابردوودا لە ماڵی مام لە هاوینەهەواری دوكان بەڕێوەچوو و بەئامانجی دیالۆگی نیشتمانی ئەنجامدرا".

 

 

سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی رەهەندێكی مێژوویی گرنگی هەیە

 

لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ رۆژئاوای كوردستان جگە لە رەهەندی سیاسی و دیپلۆماتی رەهەندێكی مێژوویی گرنگیشی هەیە، چونكە ئامانج لێی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنە".


یەكێتی پشتیوانی بۆ پارچەكانی كوردستان بەئەرك دەزانیت

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە لەسەر رێباز و سیاسەتی سەرۆك مام جەلال و پشتیوانی پارچەكانی تری كوردستانیش بە ئەركی خۆی دەزانێت

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رۆژئاوای كوردستان، دەربڕینی پشتگیری و پشتیوانی یەكێتییە بۆ رۆژئاوای كوردستان و پارچەكانی تری كوردستان".

 

 

یەكێتی بە بەردەوام پشتگیری پارچەكانی تری كوردستانە

 

سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان رەهەندی سیاسی و دیپلۆماسی مێژوویی هەیە و پێمان دەڵێت خەباتی نەتەوەیی و پشتگیریكردن لە پارچەكانی تری كوردستان، هەرچەندە رێگایەكی سەخت بێت، خەباتی یەكێتی لەو رێگایەدا بەردەوامە.

لەتیف نێروەیی دەشڵێت: "ئەم سەردانە بۆ رۆژئاوا و بەتایبەت بۆ لای مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا، درێژەپێدەری ستراتیجی دوورودرێژەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە بە بەردەوامی پشتگیری پارچەكانی تری كوردستانی كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە."

 

ئارامی رۆژئاوای كوردستان بۆ یەكێتی و هەرێم گرنگە

 

 

"ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری رۆژئاوای كوردستان، بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەرێمی كوردستان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە هەمانكاتیشدا لە نزیكەوە بینینی دۆخی ئەو ناوچەیە و بەشداری فەرماندە باڵاكانی هاوپەیمانان شانبەشانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، بێگومان پەیامێكی گرنگە" نێروەیی وای وت.

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت: "ئەم سەردانە سەردانێكی مێژووییە و لەهەمانكاتیشدا پێمان دەڵێت خەباتی نەتەوەیی و پشتگیریكردن لە پارچەكانی تری كوردستان، هەرچەندە رێگایەكی سەخت و مەترسیدار بێت، بەڵام خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو رێگایەدا بەردەوامە و هەربەردەوامیش دەبێت".

 

یەكێتی لەقوربانیدان درێغی نەكردووە

 

پێگەی یەكێتی لەهەرێمی و عیراق و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێگەیەكی گرنگەو وەك حزبێكی ئاشتی خواز لێی دەڕوانرێت.

رەمەزان كەریم چالاكوان و رۆژنامەنوسی رۆژئاوا رایگەیاند: "یەكێتی هەزگیز درێغی نەكردووە لەقوربانی دان بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستان و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامیی بەپەیوەندیەكانی لەگەڵ رۆژئاوا دەدات".

"پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكێكە لەپایە گرنگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی سەرۆك بافڵ-یش بۆ رۆژئاوا دەبێتە هۆی بەرەوپێچوونی پرسی كورد لە سوریا" رەمەزان كەریم وای وت.

دەشڵێت:" سیاسەتی ئێستای یەكێتی سیاسەتێكی نیشتمانیییە و بۆ هەموو پارچەكانی كوردستانە، هەر ئەمەش وایكردووە كە بەحزبی ئاشتی لەهەرێمی كوردستان و عیراق بناسێرێت و ماڵی مام ببێتەوە كۆكەرەوەی دەنگە جیاوازەكان".

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەسەلەی كورد وەك پێشتر نەماوەو گەلی كوردستانیش هۆشیاری سیاسی چۆتە ئاستێكی باڵاترەوە، بۆیە ئەم یەكڕیزیەی گەلەكەمان پێویستی بە تەكنیك و شێوازێكی تازە هەیە، لەوچوارچێوەیەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی رێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد دەدات و بەردەوامە لەسەردان كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێمی كوردستان.

PUKMEDIA






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket